ئەمریکا و چەند وڵاتێکی عەرەبی لەسەر غەززە داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و چەند وڵاتێکی عەرەبی لەسەر غەززە داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

دیمەنی غەززە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ئەمریکا و چەندین وڵاتی عەرەبی و زۆرینە موسڵمان، لەوانە میسر، سعوودیە و تورکیا، داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە بەزوویی بڕیارنامەکەی ئەمریکا بۆ پشتگیریکردن لە پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ بۆ غەززە پەسەند بکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا، ئەمریکا، قەتەر، میسر، ئیمارات، سعوودیە، ئەندەنوسیا، پاکستان، ئوردن و تورکیا پشتگیری هاوبەشی خۆیان بۆ بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تایبەت بە غەززە دەربڕی و داوا دەکەن بە خێرایی پەسەند بکرێت.

زانیاریی زیاتر: وڵاتانی ناوبراو جەختیان لەوە کردەوە، ئەمە هەوڵێکی دڵسۆزانەیە و پلانەکە ڕێگایەکی گونجاو بۆ ئاشتی و سەقامگیری نەک تەنیا لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە دابین دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی بڕیارنامەکە بریتییە لە پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئاشتی کە دەستەیەکی کاتی حوکمڕانی غەززەیە و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکرێت و تا کۆتایی ساڵی 2027 لەکارەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەمەش بزانە: بڕیارنامەکە ڕێگە بە وڵاتانی ئەندام دەدات هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی کاتی پێکبهێنن کە لەگەڵ ئیسرائیل و میسر و پۆلیسی فەلەستینی تازە ڕاهێنراو کاربکات بۆ یارمەتیدانیان لە پاراستنی ناوچە سنوورییەکان و داماڵینی کەرتی غەززە لە چەک.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ