شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە

ستێڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ستێڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پلانیدایە بەمزووانە لەگەڵ خەلیل حەییە، سەرۆکی دانوستانکاری حەماس کۆبێتەوە.

وێنە گەورەکە: هەرچەندە ئەمریکا حەماسی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی دەستنیشانکردووە، بەڵام ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت پەیوەندییەکانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماسدا بێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو سەرچاوەی ئاگادار، کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، تا ئێستا ڕێککەوتی کۆبوونەوەکەی ویتکۆف لەگەڵ حەییە، کە یەکێکە لە ئەندازیارانی هێرشی 7ـی 10ـی 2023ـی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ڕوون نییە.

زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو بابەتانەی کە ویتکۆف دەیەوێت لەگەڵ ئەو بەرپرسە باڵایەی حەماس باسی بکات، پرسی ئاگربەستە لە غەززە.

ئەمەش بزانە: لە مانگی 10ـی ئەمساڵ، ئیسرائیل و حەماس ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان بەرامبەر زیندانیانی فەلەستینی.

باکگراوند: ویتکۆف و حەییە پێشتر چەند جارێک کۆبوونەتەوە، یەکەم کۆبوونەوەشیان لە شاری شەرەم شێخی میسر بوو کە لە مانگی 10ـی ئەمساڵ پێش ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بەڕێوەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ