
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژە بە ئەوە دەكات كە دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن "قبووڵكراو نییە و هێڵی سوورە".
وێنە گەورەكە: پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە ملیۆنێك و 100 هەزار دەنگی بەدەست هێنا و بووە خاوەنی 27 كورسیی پەرلەمان هاوكات بەدەستهێنانی پێنج كورسیی كۆتاكان كە نزیكن لە حیزبەكەوە، بەپێی ڕاگەیێنراوی مەكتەبی سیاسیی حیزبەكە، ئێستا هەوڵێك هەیە بۆ دەستكاریكردنی دەنگ و كورسیی كۆتاكان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمشەو سێشەممە 18-11-2025، ڕاگەیێنراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە ڕێكەوتی لە كەشوهەوایەكی دیموكراسیانە و ئازادانە و بە ڕێكوپێكی و شەفافانە ئەنجامدرا و لیست و قەوارە سیاسییەكان و کاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان و ڕێنماییەكان بەشدارییان كرد. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوای ئەنجامدانی ڕێككارە یاساییەكان ئەنجامی كۆتایی بەشێوەیەكی فەرمی ڕاگەیاند.
زانیاریی زیاتر: مەكتەبی سیاسیی پارتی دەشڵێ: لێرە و لەوێ گوێبیست دەبین كە هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژارد، بەتایبەتی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەکان! ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنین، کە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی قبووڵكراو نییە و بە هێڵی سووری دادەنێین.
هەنگاوی داهاتوو؛ ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە ڕاگەیێنراوەکان لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، هەڵوێستی سیاسیی جدیی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک گرفتی قوتابییانی حەوت گوندی گوێڕ چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە






