
دیمەنی کۆبوونەوەی بن سەلمان و دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
شازادەی جێنشینی سعودیە ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی نیاز و پلانی هەیە قەبارەی وەبەرهێنانەکانی لە ئەمریکا بگەیەنێتە نزیکەی یەک تریلیۆن دۆلار. هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پشتڕاستی کردەوە ڕێگە بە سعودیە دەدرێت فڕۆکەی F-35 بەدەست بهێنێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە دیدارێکی دووقۆڵیدا لەگەڵ ترەمپ لە کۆشکی سپی ڕوونی کردەوە، سعودیە دەتوانێت وەبەرهێنانەکانی ئێستای لە ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاد بکات و بیگەیەنێتە یەک تریلیۆن دۆلار.
محەممەد بن سەلمان ڕایگەیاند: "لە بوار و کەرتە جیاوازەکاندا وەبەرهێنانمان هەیە کە پەیوەندیمان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە دەبەستێت. ئەمریکا وڵاتێکی گرنگە کە خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزە و گرنگە بۆ ئێمە لە کەرتە جیاوازەکاندا وەبەرهێنانی لەگەڵدا بکەین."
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی "نایاب"ی لەگەڵ شازادە محەممەد بن سەلمان ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەدا کە سعودیە نزیکەی 600 ملیار دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا وەبەرهێنان دەکات، بە هیوای ئەوەین بگاتە یەک تریلیۆن دۆلار.
لەهەمان کاتدا: ترەمپ ستایشی وەبەرهێنانەکانی سعودیەی لە ئەمریکا کرد و دووپاتی کردەوە کە هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات ئاسۆی فراوانتر بۆ دروستکردنی هەلی کاری نوێ لە وڵاتدا دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ گوتیشی: "هاوپەیمانێتییەکی گەورە و ستراتیژیمان لەگەڵ سعودیە هەیە و لە داهاتوودا هاوبەشی و ڕێککەوتننامەی گەورەتر کۆماندەکاتەوە." ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا کە سعودیە باشترین چەکەکان و کەرەستە سەربازییەکانی بەرگری لە جیهاندا بەدەست دەهێنێت و "ڕێککەوتنمان هەیە کە ڕێگە بە سعودیە دەدات فڕۆکەی F-35 بەدەست بهێنێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک گرفتی قوتابییانی حەوت گوندی گوێڕ چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە






