ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک باسی گەنجان دەکات و ڕایدەگەیێنێت، لە پاڵپشتیکردنیان بەردەوام دەبین.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە کۆڕبەندی مێپس (شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) دیدارێکی تایبەتی هەبوو، تێیدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا، لە بەشێکی گفتۆکەدا سەرۆکوەزیران تیشکی خستە سەر گەنجان و پڕۆژەکانیان.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تایبەتدا لە مێپس ڕایگەیاند، حکومەت پاڵپشتیی پڕۆژەی گەشانەوە دەکات، تاوەکو گەنجان پارە لە بانک قەرز بکەن و پڕۆژەکانیان جێبەجێ بکەن، بۆیە ئەگەر سیستەم و دامەزراوەیەکی باش هەبێت، بانکەکان دەتوانن پارە بە قەرز بدەنە گەنجان، گەنجانیش دەتوانن پڕۆژەکانیان جێبەجێ بکەن، دواتر پارەکە بگەڕێننەوە بۆ بانک، لەم پڕۆسەیەشدا حکومەت دەبێتە نێوەندگیر.
زانیاریی زیاتر: ئێمە ئەزموونمان هەیە، 25 بزنسی گەنجان، کە هەندیک لەوان ویستیان پڕۆژەکانیان گەورەتر بکەن و پێویستیان بە هاوکاری هەبوو، حکومەت هاوکاریی کردن، زۆریش لە پڕۆژەکانیان سەرکەوتوو بوون. ئێمە سەربەخۆ پارە نادەینە هێچ کەسێک، دەبێت ئەو کەسە بیسەلمێنێت کە پلانی هەیە و ئەوە جێبەجێ دەکات کە دەیڵێت. بۆیە پەیوەندیی نێوان خەڵک و حکومەت زۆر گرنگە، هاوکات ئێمە لە پاڵپشتیکردنی گەنجان بەردەوام دەبین. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان وا دەڵێت.
باکگراوند: پڕۆژەی گەشانەوە دەستپێشخەریی دابینکردنی پاڵپشتی داراییە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکانی گەنجان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک گرفتی قوتابییانی حەوت گوندی گوێڕ چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە






