کارمەندانی کۆمیسیۆن لەڕێگەی کارتی بانکی شایستە داراییەکانیان وەردەگرن
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە دەنگدانی گشتی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئامادەکاری بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمیسیۆن دەکات، ئەمجارە لەڕێگەی کارتی بانکییەوە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: لە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 40 هەزار کارمەند سەرپەرشتی و چاودێری پرۆسەکەیان کرد، ژمارەی کارمەندە یەدەگەکانیش سەرووی دوو هەزار کەس بوون.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆن بە ئاڤای گوت، "ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ناوی سەرجەم کارمەندان بۆ ئۆفیسی سەرەکی دەنێرن، بۆ ئەوەی کارتی بانکیان بۆ دروست بکرێت، لەگەڵ خەرجکردنی پارەکە دەخرێتە سەر هەژماریان."
گوتیشی، "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەگەڵ بانکی ڕافیدەین هەماهەنگی کردووە، بۆ ئەوەی کارمەندانی کۆمیسیۆن لەڕێگەی هەژماری بانکی، لەبەرامبەر دروستکردنی هەر کارتێکی بانکی سێ هەزار دینار لە کارمەندەکە دەگێڕدرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارمەندانی کۆمیسیۆن بڕی جیاوازیان بۆ خەرج دەکرێت، بەگوێرەی ئەرک و بەرپرسیارییەتی بڕەکەی گۆڕانکاری بەسەردادێت.
دەرچووانی زانکۆ و قوتابیان ڕێژەی 95%ـی کارمەندانیان پێکدەهێنا
٠ بەڕێوەبەری بنکە: 400 هەزار
٠ بەڕێوەبەری وێستگە: 300 هەزار
٠ کارمەندی سەر سندووق: 250 هەزار
فەرمانبەری حکومەت ڕێژەی 5%:
٠ بەڕێوەبەری بنکە: 300 هەزار
٠ بەڕێوەبەری وێستگە: 200 هەزار
٠ کارمەندی سەر سندووق: 150 هەزار
لەلایەکی دیکەوە: کۆمیسیۆن پارەی کارمەندە یەدەگەکانیش خەرج دەکات، ئەگەر فەرمانبەری حکومەت بێت 50 هەزار و پێدانی ڕێز و سوپاس، بۆ دەرچووان و قوتابیان بۆ هەر کارمەندێک 100 هەزار خەرج دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک گرفتی قوتابییانی حەوت گوندی گوێڕ چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە






