ترەمپ سەبارەت بە گەیشتن بە ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا گەشبینە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی شاندی ئۆکرانیا و ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانی ترەمپ بۆ ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی هەیە.
وێنە گەورەکە: بۆ جاری دووەم شاندی ئۆکرانیا و ئەمریکا بۆ تاوتوێ کردنی پلانی ترەمپ لە فلۆریدا کۆبوونەوە، هەر یەکە لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ دانوستانکارانی ئۆکرانیا کە ڕوستێم ئومێرۆڤ، وەزیری پێشووی بەرگریی وڵاتەکە سەرۆکایەتیی شاندەکەی دەکرد، کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای دوایین دانوستانەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە فلۆریدا، چانسێکی باش هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، گفتوگۆی درێژ هەن و بەباشی بەڕێوەدەچن.
زانیاریی زیاتر: ئەم دانوستانانە وەک ئامادەکارییەکن بۆ سەردانی هەفتەی داهاتووی ستیڤ ویتکۆف، نێردراوی ترەمپ بۆ مۆسکۆ.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەبارەی دانوستانەکان ڕۆبیۆ وتی، پێویستە ڕێگایەک بدۆزرێتەوە کە تێدا ئۆکرانیا وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەری، سەربەخۆ و خۆشگوزەران بمێنێتەوە، لە بەرامبەردا ئومێرۆڤ وتی، گفتوگۆکانمان لەسەر داهاتووی ئۆکرانیا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ نزیکەی 500 فەرمانبەر لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت بە مامۆستایان




