بە سپۆنسەری ئاڤا سێیەمین لووتکەی "BIP بۆ ئابووری و وەبەرهێنان" بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە بەڕیوەچوونی لووتکەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە هۆتێل دیڤان لە هەولێر، بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا و سەرپەرشتی دەستەی وەبەرهێنان سێیەمین لووتکەی "BIP بۆ ئابووری و وەبەرهێنان" بەڕێوەدەچێت. بڕیارە چەندین کۆمپانیای بیانی لە سێکتەری جیاواز بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەشداری لووتکەکە بکەن.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان وەک شوێنێکی گونجاو سەیر دەکرێت بۆ هاتنی وەبەرهێنەران، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بایەخێکی زۆری بە پێشخستنی ئەم کەرتە داوە.
لێدوانی فەرمی: ڕامیار ئەرسەلان، بەڕێوەبەری کارگێڕی BIP بە ئاڤای گوت، ئەمڕۆ 30 دانیشتنی ڕووبەڕوو دەکرێت و 50 لێکتێگەیشتن واژۆ دەکرێت. ئەمساڵ لە هەشت سێکتەر کار کراوە، لەوانە تەکنۆلۆژیای زیرەک و ژیریی دەستکرد، بواری خانووبەرە، وزەی سەوز، سیستەمی بانکی و چەند بابەتێکی دیکە. ئامانجمان ئەوەیە ژێرخانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین. جگە لەو دانیشتنانەی لەم لووتکەیە دەکرێن، میوانەکان دەبرێنە شوێنە کولتوورییەکانی وەک قەڵای هەولێر.
ڕامیار ئەرسەلان دەشڵێت: ئەو پاڵپشتیەی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیەتی بۆ لووتکەکە وایکردووە لووتکەکە جیاواز بێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە ڕۆژانی لووتکەکە ژمارەیەک دیدار و پانێڵ بەڕێوەبچن. ژمارەیەک کۆمپانیای گەورە و وەبەرهێنەر و خاوەنکاران لە وڵاتانی ناوچەکە و کەنداو و ئەوروپا و جیهان بەشداری لووتکەکە دەکەن. لووتکەی "BIP بۆ ئابووری و وەبەرهێنان" ئامانجی ئەوەیە وەبەرهێنەرانی جیهان لە هۆڵدینگ، کۆمپانیا گەورەکان، وەبەرهێنەرە تاکەکان لە سێکتەرە جیاوازەکان کۆبکاتەوە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 15 هۆڵدینگ لە هەرێمی کوردستان و عێراق و نزیکەی 15 هۆڵدینگ و گروپ لە 13 وڵاتی جیاواز و 50 گەورە کۆمپانیای جیهان بەشداری لووتکەکە دەکەن، پێشبینی دەکرێت لە لووتکەی ئەمساڵ 275 ملیۆن دۆلار لید بکرێت.
باکگراوند: لووتکەی یەکەم و دووەمی BIP لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیاکان ئەنجام دران، لە لوتکەی یەکەم 100 ملیۆن دۆلار و لە لووتکەی دووەم 350 ملیۆن دۆلار لید کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من گرفتی قەرەباڵغی بەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە چارەسەر دەکات
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنماییەک بۆ ئەو خانەنشینانەی مووچەیان ڕاگیراوە
- بزنس
- 30 تشرینی دووەم
هەژماری من لیستێکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە





