هەژماری من گرفتی قەرەباڵغی بەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە چارەسەر دەکات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامێری ڕاکێشانی پارەی هەژماری من
ئاڤا نیوز
لە دووەم ڕۆژی دابەشكردنی مووچە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی گرفت بوونەوە و هەژماری منیش لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: گرفتەکە لە کەمی ئامێرەکانی ڕاکێشانی بانکی ئیسلامییە و مانگی داهاتوو کێشە چارەسەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە دەستکرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەم مانگە 600 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان ڕادەکێشن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی دووشەممە بەشێک لە فەرمانبەران لە شارەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی ڕووبەڕووی گرفتبوون، بە هۆیەوە نۆرەیەکی دوورودرێژیان لەبەردەم چەند ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە گرتبوو.
لێدوانی فەرمی: هەژماری من بە ئاڤای ڕاگەیاند: دابەشکردنی مووچە تەنها لەڕێگەی بانکی ئیسلامی عێراقی کێشەی بۆ دروست بووە، ئەویش هۆکارەکەی کەمی جیهازەکانیانە، لە هەموو کوردستان تەنها 26 ئەی تی ئێم- جیهازی ڕاکێشانی پارەیان هەیە، بۆیە قەرەباڵغی دروست بووە یان زوو زوو پارەکە تەواو بووە.
- مانگی داهاتوو گرفتەکە چارەسەر دەکرێت و ئەو بانکە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە زیاد دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا لە سەرجەم شارەکان 505 ئامێر دانراوە و پلانی هەژماری منیش ئەوەیە ئەو ڕێژەیە بۆ نزیکە هەزار دانە بەرز بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنماییەک بۆ ئەو خانەنشینانەی مووچەیان ڕاگیراوە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سپۆنسەری ئاڤا سێیەمین لووتکەی "BIP بۆ ئابووری و وەبەرهێنان" بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 30 تشرینی دووەم
هەژماری من لیستێکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە




