عێراق بۆ بەڕێوەبردنی یەکێک لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی بانگهێشتی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی کۆمپانیای لۆک ئۆیلی ڕووسی کارپێکەری سەرەکی کێڵگەی ڕۆژئاوای قوڕنە-2 لە پارێزگای بەسڕە لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرا، ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق بانگهێشتی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی کرد تا بێن و ئەو کێڵگە نەوتییە بەڕێوەبەرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێڵگەی ڕۆژئاوای قوڕنە لەڕووی یەدەگی نەوتییەوە، گەورەترین کێڵگەی نەوتی عێراقە و 14 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی دۆزراوەی هەیە، ئێستاش ڕۆژانە 480 هەزار بەرمیل نەوتی تێدا بەرهەم دەهێنرێت و کۆمپانیای لۆک ئۆیلی ڕووسی بەڕێوەی دەبات، بەڵام لەدوای سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئەو کۆمپانیا ڕووسییەدا، دەنگۆی ئەوەی بڵاوکرایەوە کە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی پشکەکانی لۆک ئۆیل لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قوڕنە-2 دەكڕێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، بۆ بەردەوامیدان بە بەرهەمهێنانی نەوت، وەزارەتی نەوت ڕاستەوخۆ و بەتایبەت بانگهێشتی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا دەکات تا بێن و لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی کێڵگەی ڕۆژئاوای قوڕنە-2 بەشداربن، ئەوەش خزمەتی بەرژەوەندییەکانی بەغدا و واشنتن دەکات و هۆکارێکیش دەبێت بۆ گواستنەوەی تازەترین تەکنەلۆژیای ئەمریکی لە بەڕێوەبردن و بەرهەمهێنانی نەوت بۆ عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: مانگی ڕابردووش ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە گواستییەوە کە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل سەرقاڵی تاوتوێکردنی کڕینی پشکەکانی کۆمپانیای لۆک ئۆیلی ڕووسییە لە کێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قوڕنە 2 لە عێراق.
هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا مۆڵەتی بە کۆمپانیاکان داوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ لۆک ئۆیل، کە ئەم مۆڵەتە تا 13ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت. ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی لیستی ئەو کۆمپانیایانەی کە ئارەزووی کڕینی پشکەکانی لۆک ئۆیل دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ نزیکەی 500 فەرمانبەر لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت بە مامۆستایان




