
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراق کۆببێتەوە و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە عێراق، ڕاپۆرتێک پێشکەش دەکات.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2003 لەسەر داوای عێراق بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق دامەزرا، کاری ئەم نێردەیە یارمەتیدان و ڕاوێژکاری حکومەتی عێراقە، لە 8-5-2024، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نامەیەکیدا بۆ سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای کرد تا کۆتایی ساڵی 2025 ئەرکەکانی یونامی لە عێراق کۆتایی پێ بهێنرێت، ڕۆژی 31-5-2025 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا لە کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی بە ئەرکەکانی یونامی لە عێراق بهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بەکاتی نیویۆرک و 6:00ـی ئێوارە بەکاتی بەغدا، ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکەدا، محەممەد حەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، راپۆرتێک سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی عێراق و کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) لەعێراق پێشکەش بکات.
ئەمەش بزانە: لە مانگی تەمموزی 2024، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەمەد حەسسانی وەک نوێنەری تایبەتی خۆی و سەرۆکی نوێنەری هاریکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) لە جێگای جینین پلاسخارت دەستنیشان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ نزیکەی 500 فەرمانبەر لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت بە مامۆستایان



