ئاڤای خەڵک؛ نزیکەی 500 فەرمانبەر لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
نزیکەی 500 فەرمانبەری وەزارەتە جیا جیاکان لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە و داواکاریی ئەوەیان هەیە بڕوانامەی بەدەستهاتوویان بۆ هەژمار بکرێت, وەزارەتی دارایش بەڵێنی دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکیان پێدەدات.
بەدواداچوونی ئاڤا: ئەمڕۆ نزیکەی 500 فەرمانبەری وەزارەتە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە، کە کێشەی "تەعدیل شەهادە و هەمواری داراییان هەیە"، ساڵانێکە داوا دەکەن ئەو بڕوانامانەی دوای دامەزراندنیان لە دامودەزگاکانی حکومەت بەدەستیان هێناوە بۆیان هەژمار بکرێت و پلەیان بەرز بکرێتەوە و مووچەکانیان زیاد بکرێت کە بڕوانامەی کەلۆریۆس و ماستەر و دکتۆران.
لێدوانی فەرمی: مەسعود عەلی، نوێنەری ئەو فەرمانبەرانە دەڵێت: سێ جارە گرد دەبینەوە و دەنگمان ناگات، بۆیە ئەمجارە داوا لە ئاڤا دەکەین چارەسەرێکمان بۆ بدۆزێتەوە، ئێستا چارەسەرەکەمان لای وەزارەتی دارایی و ئابوورییە، بڕی ئەو پارەشی کە بۆمان زیاد دەکرێت نزیکەی 50 ملیۆن دینارە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێ: بەهۆی وەستانی پلە بەرزکردنەوە لە ساڵی 2016 و قەیرانی دارایی نەتواندراوە ئەو ژمارە فەرمانبەرە بڕوانامەکانیان بۆ هەژمار بکرێت و مووچەکانیان زیاد بکرێت، لەکاتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران چارەسەرێکیان بۆ دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت بە مامۆستایان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرجەم سکاڵاکان دژی کورسی پێکهاتەکان ڕەتدەکاتەوە




