لە ئەنجامی بوومەلەرزەی ژاپۆن 30 کەس برینداربوون

شەیری بکە لە:
لە ئەنجامی بوومەلەرزەی ژاپۆن 30 کەس برینداربوون

دیمەنی دوای بوومەلەرزەی ژاپۆن

ئاڤا نیوز

لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری ژاپۆن 30 کەس بریندار بوون، ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەی هاوشێوەش لە وڵاتەکە ڕادەگەیەنرێت. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە کەنارەکانی باکووری ژاپۆن لانیکەم 30 کەسی بریندار کردووە و زیانێکی زۆری بە ڕێگاکان گەیاندووە و هەزارن کەسی دیکەش بەبێ کارەبا ماونەتەوە. 

زانیاریی زیاتر: ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 7.5 پلە لە کاتژمێر 11:15 خولەکی شەوی دووشەممە بووە. 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەی هاوشێوە یان گەورەتری لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرزکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ