گرژییەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا پەرەدەسێنێت

شەیری بکە لە:
گرژییەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا پەرەدەسێنێت

ئاوارەبوونی هاووڵاتییان بە هۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە

ئاڤا نیوز

دووبارە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا سەرهەڵدەدەنەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بوونەوە قوربانی و هەزارانی دیکەش ئاوارەبوون، هەردوولاش یەکتریی بە دەستپێکردنی هێرشەکان تۆمەتبار دەکەن.

چی ڕوودەدات: دوای کەمتر لە دوو مانگ لە ئاگربەستی نێوانیان بە نێوەندگیری ئەمریکا، هەر یەکە لە تایلەند و کەمبۆدیا هەڕەشەی دووبارە دەستپێکردنەوەی شەڕ دەکەن ئەمەش بووە هۆی دووبارە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی کەمبۆدیا ڕایگەیاند، هێزەکانی تایلەند لە پێگەکانی کەمبۆدیایان تۆپباران کردووە و دوو هاوڵاتی دیکەی مەدەنییان کوشتووە، بەمەش ژمارەی کوژراوانی مەدەنی کەمبۆدیا لە شەڕەکە  گەیشتە شەش کەس و نزیکەی 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ