دووەمین دیداری دیانا بۆ پێکەوەژیان بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
دووەمین دیداری دیانا بۆ پێکەوەژیان بەڕێوەدەچێت

دیداری دیانا بۆ پێکەوەژیان

ئاڤا نیوز

سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری بە هەماهەنگی زانکۆ سۆران، دووەمین دیداری دیانا بۆ پێکەوەژیان بەڕێوە دەبات و بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

وێنە گەورەکە: یەكێك لە سیما دیارەكانی هەرێمی كوردستان، ڕەنگدانەوەی پێكەوەژیانی باوەڕە جیاوازەكانە، هەرێمی كوردستان، هەشت پێکھاتەی ئایین و ئاینزای جیاوازی هەن و سەرجەمیان لە چوارچێوەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆڵەت پێدراون و بە پێی یاسا ڕێك خراون.

لێدوانی فەرمی: ئیڤان جانێ، سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا؛ بە ئاڤای گوت، "پێکەوەژیانی ئایینی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕەنگیداوەتەوە، لەو چوارچێوەیە دووەمین دیداری دیانا بۆ پێکەوەژیان بەڕێوەدەچێت، چەند پانێڵێک دەربارەی ڕۆڵی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان لە داڕشتنی پلانی پێکەوەژیانی ئایینی لە ئێستا و داهاتوو، پێکەوە ژیان لەڕوانگەی ئەکادیمییەوە بەڕێوەدەچێت."

گوتیشی، "لە دیدارەکە قەداسەتی مار ئاوای سێیەم، پاتریاکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە عێراق و جیهان بەشدار دەبێت."

ئەمەش بزانە: لە سێ ناوچەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (دیانا، هاودیان و بێدیال) کریستیانەکان نیشتەجێن و ژمارەیان نزیکەی 250 خێزان دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ