ڕیاڵ مەدرید لە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگە، دوای ئەوەی بە لێدانی یەکلاییکەرەوە مان سیتی تێپەڕاند، هاندەرانی ریاڵ مەدرید ئاهەنگ دەگێڕن، بەڵام لێرەو لەوێ قسەیەک هەیە کە گلەیی لە تاکتیکی ئەنجیلۆتی دەکرێت.
بێگومان لە 120 خولەکی یاریکردن زۆربەی کاتەکان سیتی باڵادەست بوو، بەڵام کێی تر هەیە بەو هەموو کێشەیەوە بتوانێت بچێتە ناو ئیتیحاد و لە وە زیاتری پێ بکرێت؟
تیپەکەی پێپ گواردیۆلا، پاڵەوانی وەرزی پێشووی چامپیۆنزلیگ هیچ پێکانێکی نەبوو، بۆ نمونە سەیری ئەم بەراوردە بکەن، گواردیۆلا هالاندی هەیە کە گۆڵکاری زۆر باشە، بەڵام ئەگەر یارییەک باش نەبێت خولیان ئەلڤارێز دێنێتە جێگەی کە هێرشبەرێکی تری زۆر باشی سەرە ڕمە، بەڵام ریاڵ مەدرید هێرشبەری سەرە ڕمی زۆر باشی هەر نییە، یان شەوی پێشوو کە ڤینیسیۆس پێکانی تووش دەبێت کەسی نییە و ڤاسکێس دێنێتە جێگەی!.
پاشان لە هێڵی بەرگری ریاڵ مەدرید، تەنیا رودیگێری هەیە کە سەرەکییە، بەڵام سیتی ئەوەی نەیبێت کێشەی بەرگرییە، چەند یاری دەکات ئەوەندەشی یەدەگە، واتە لە ڕووی ئامادەبونی یاریزانەوە هیچ بەراوردێک لە نێوان ئەم دوو یانەیەدا نییە.
لە رووی تاکتیکی و یاریکردنیشەوە تا ئێستا کەس نەیتوانیوە بچێتە ناو ئیتیحاد و بە یاری هێرشبەری لە سیتی بباتەوە ، واتە تۆ ناتوانیت لە ئیتیحاد کۆنترۆلی تۆپ و یاریگا لە گواردیلا بسەنیت، لەم وەرزەدا تەنها ئەستۆنڤێلا لە یاریگای خۆی ئەو کارەی بە سیتی کرد کە بە ئاست و ئەنجام لێی بردەوە.
کە هیچ یانەیەک نەتوانێت ئەوکارە بکات، ئیتر بۆ دەتانەوێت ئەنچیلۆتی و ریاڵ مەدرید بیکەن؟ ڕاستە ریال مەدرید هەموو کارێکی پێ دەکرێت، بەڵام لەکاتێکدا کە کێشەی نەبێت، ئەویشتان بۆ دەکات پەلەتان نەبێت.
ئەو یانانەی تەنها بەرگری دەکەن بۆ بینەر بێزارکەرن، بەڵام ریاڵ مەدرید تەنها بەرگری نییە! ڕیاڵ مەدرید کەی بیەوێت باشترین شێوازی بەرگری ناوچەیی و نزم جێبەجێ دەکات، کەی بیەوێت تیپێکی هێرشبەری و پڕ چێژە، ئاسان نییە وەکو ریاڵ مەدرید هەمە چەشنە یاری بکەیت، بێگومان کە نەتوانیت وەکو ڕیاڵ مەدرید و ئەنچیلۆتی بیت دەبێ رەخنەی لێ بگرن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئێستا رەخنەکان سودی نییە چونکە هاندەرانی ریاڵ مەدرید سەرقاڵی ئاهەنگ گێڕانن!
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئەگەر بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لێی بدرێت بازرگان و خەڵکی مەدەنی چی بکەن؟
27 نیسان
چەند دێڕێک بۆ یادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ
23 نیسان
سەرۆک بە تەنیا هاتە ژوورێ !
23 نیسان
چەخماخەیەک لە قاهیرەوە .. 127 ساڵ خەباتی بێوچانی وشەی کوردی
22 نیسان
سێ ڕێڕەوی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
19 نیسان
ژینگە و ژینگەپارێزی وەک ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی
16 نیسان
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەرەتای بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی نموونەیی
16 نیسان
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
ئەوان هەموویان لێرە بوون؛ ئەنفال هات و ڕایپێچان و نەگەڕانەوە
13 نیسان
سەرکردەکانی کورد دەبێ چ وانەیەک لە ڕووداوە مێژووییەکان وەربگرن؟
13 نیسان
- بیروڕا
- 23 نیسان
سەرۆک بە تەنیا هاتە ژوورێ !