
ڕۆژی هەینی پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی، پەیامی پیرۆزبایی و چەپکە گوڵی سەرۆکوەزیران بارزانی بە شێوەی پڕۆتۆکۆڵی و لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان، گەیێنرایە قوتابییە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی کوردستان، ئەمەش نیشاندەری خەمخۆریی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ هەستیارترین پڕۆسە کە ئایندەی دەیان هەزار گەنجی پێوە بەستراوە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا شاهیدی بایکۆت و دروستکردنی نائارامی بۆ پڕۆسەی خوێندن بووین، بەڵام وەزارەتی پەروەردە بە ڕوانگەیەکی دەوڵەتدارییەوە، تاقیکردنەوە گشتییەکانی ئەمساڵی لە کاتی خۆی بەڕێوەبرد. کاریگەریی ئەم بایکۆتەش لە ڕیزبەندی قوتابییە یەکەم و دووەم و سێیەمەکان دەرکەوت، بەوەی یەکەمەکانی ئەمساڵ لەو قوتابیانە بوون کە قوتابخانەکانیان ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەیان جێبەجێ کردبوو و بایکۆتیان نەکردبوو. هەروەها بایکۆت بووە هۆی ئەوەی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕێژەی دەرچوون لە پلەی یەکەمەوە دابەزێت بۆ پلەی چوارەم.
ئامانجی وەزارەتی پەروەردە لە تاقیکردنەوە گشتییەکان، هەڵسەنگاندنی قوتابییە لەڕووی تیگەیشتن و ئاستی زانستی، بۆیە گرنگە پڕۆسەکە ڕاست و شەفاف و دادپەروەرانە بێت. ئەمساڵیش پڕۆسەکە زۆر شەفاف بوو، چونکە هەموو قوتابییەک دەتوانێت پەڕەکانی سۆمای ببینێت کە وەڵامی تاقیکردنەوەکانیەتی و بەراوردی بکات لەگەڵ وێنەیەکی وەڵامە ڕاستەکان کە بۆی هاوپێچ کراوە.
وەزارەتی پەروەردە ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بووەوە لە گزیکردن، بۆیە ژمارەی گزیکردنی ئەمساڵ کەمترین ئاستی هەبوو و تەنیا (51) حاڵەت تۆمار کراوە.
هۆکاری سەرکەوتنی پڕۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانیش ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:
یەکەم: بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی د. ئالان حەمەسەعید ـ وەزیری پەروەردە، ئەو باند و کەسانە دەستگیر کران کە ساڵانە دۆخەکەیان دەقۆزتەوە بۆ کاری بازرگانی و بەلاڕێدابردنی قوتابی و لەکەدارکردنی پڕۆسەکە.
دووەم: ساڵانە تەنیا (4) گرووپی پرسیار هەبوو بۆ کەرتێکی (16 بۆ 20) قوتابی، ئەمەش ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ گزیکردن بە وتنەوەی ڕاستەوخۆ و بەکارهێنانی بلوتووز، بەڵام ئەمساڵ (26) گرووپی پرسیاری هەبوو، بەمەش 40% سکیوریتی تاقیکردنەوەکان بەرز بووەوە.
سێیەم: کۆد و ئاماژەی نهێنی لە پرسیارەکان دانرا تا پێش بەو مامۆستا و پەیمانگایانە بگیردرێت کە لەژێر ناوی 'وەڵامی نموونەیی و دزەپێکراو'، بازرگانییان دەکرد و دەروونی قوتابییان دەشێواند. ئێستا هەر پەڕەیەک بڵاو بکرێتەوە، ڕاستەوخۆ دەزانرێت هی کامە قوتابی و هۆڵ و قوتابخانە و پارێزگایە.
چوارەم: قوتابی کاتێکی زۆری بە نووسینی ناو و کۆدە (13) ژمارییەکەی بەفێڕۆ دەچوو و هەڵەکردن تێیدا دەبووە گرفت و یا بانگەشەی ئاڵوگۆڕی وەڵامەکان و غەدر هەبوو، بەڵام ئەمساڵ پەڕەی سۆمای هەر قوتابییەک، ناو و کۆد و زمان و تەنانەت وێنەی قوتابییەکەشی لەسەر بوو، بەمەش قوتابی تەواو دڵنیا بوو لە وەڵامەکانی.
پێنجەم: پێشتر (800) هەزار بۆ یەک ملیۆن پەڕەی سۆما لە وڵاتی تورکیا چاپ دەکرا کە مەترسی دواکەوتن و دزین و پیسبوونی لێ دەکرا، بەڵام چیتر ئەم سەرمایەیە نابردرێتە دەرەوە و بە دەست و هێزی ناوخۆیی و ئامێری تایبەت، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان چاپ دەکرێت.
شەشەم: ئەمساڵ بەڕێوەبەری هۆڵەکان سەرقاڵ نەبوون بە لەبەرگرتنەوەی ناسنامە و پڕکردنەوەی لیستی ئامادەبوو و نەهاتووان، بەڵکو ئەلیکترۆنی بوو و بەمەش 60%ی سەرقاڵییان کەم بووەوە تا زیاتر ئاگاداری پڕۆسەکە و چاودێریی هۆڵەکە بن.
ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە دوو هەزار و 115 هۆڵ و بە ئامادەبوونی 20 هەزار و 950 سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری هۆڵ و یاریدەدەری بەڕێوەبەر و چاودێر و خزمەتگوزار، بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەییان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی





