
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوێنێ لە شاشەی تەلەڤیزیۆنەوە گوێم لەو وتارەی سەرۆک بارزانی گرت کە لە ئاهەنگی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا پێشکەشی سەرکردایەتی و کادرو کاندیدەکانی پارتیی کرد. دواتریش دەقی وتارەکەم بە تێکست دەستکەوت و چەند جارێک بە سەرنجەوە خوێندمەوە. ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام لەو وتارەدا دوو خاڵی زۆر گرنگ بوون (هاوسەنگی و بەرپرسیارێتی ).
یەکەم: هاوسەنگیی بەواتا ڕاگرتنی باڵانس و خۆ بەدوورگرتن لە پەڕگیری و زیادەڕۆیی ( الاتزان و الابتعاد عن التطرف و المبالغة ) بریتییە لە خستنەگەڕی ژیری و حیکمەت و ئەزموون چ لە گوفتار و چ لە ڕفتاردا .. هاوسەنگی لە ئاخاوتن و دەنگ و جووڵەی هەر سیاسەتمەدار و سەرکردەیەکدا کت و مت ڕەنگدانەوەی شەخسیەت و ئاستی پەنابردنێتی بۆ ئەقڵ و لۆژیک و خۆ بەدوورگرتنی لە هەڵچوونی کاتی و خۆ ڕادەست نەکردنێتی بە دیمەنی پڕ لە خۆویستیی سەر ستەیج و حەماسەت و چەپڵە ڕێزان و هوتافکێشانی جەماوەری ڕووبەڕووی !
سەرکردەی مێژووکردی وەک بارزانی، پێشتر و لە کەشێکی ئارام و ئاساییدا بڕیار دەدات چی دەڵێت و چۆن دەیڵێت و لەکوێ و بۆ کێ وتار دەدات. هەرگیز کۆنتڕۆلی خۆی ناداتە دەست هەڵچوون و هەیەجان و حەماسەتی ئەو ساتە وەختەی کە وتارەکەی تێدا دەدات..
دیوێکی تری هاوسەنگیی لە وتارەکەی بارزانی دا، لەوەدا ڕەنگی دابۆوە کە نە لە پیاهەڵدانی حیزبەکەی خۆیدا زیدەرۆیی کرد، نە هیچ لایەن و کەسێکی بە کەم سەیرکرد.. هەم لە وەسفی پارتیدا میانەڕۆ بوو هەم لە وەسفی ئەوانیتردا. بە ڕاشکاویش داوای لە بەربژێرەکانی حیزبەکەی کرد بەهیچ جۆرێک پەیمان و بەڵێنێک بە خەڵک و دەنگدەرانیان نەدەن کە زیادڕۆیی تێدا بێت و لە پاشەڕۆژدا خۆشیان و حیزبەکەشیان نەتوانن لەژێر قورسایی ئەو بارە دەرچن.
دووەم: بەرپرسیارێتی لە ڕاستگۆیی و تێگەیشتنی قووڵەوە سەرچاوە دەگرێت. جەنابی بارزانی لەو وتارەیدا هەم ڕاستگۆیانە و هەم لە تێگەیشتنێکی قووڵەوە بۆ هاوکێشە و جەمسەربەندییەکانی ناو هەرێم و عێراق و ناوچەکە، بەرپرسیارانە و دوور لە موزایەدە و پێفرۆشتنەوە بۆ بەربژێران و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەدوا. تۆمەتی نەدایە پاڵ هیچ کەس و لایەنێک، تەنها بە زمانێکی سادە و کوردانە لە ڕونگەی خۆیەوە وەسفی کردن و نە سووکایەتیی بەکەس کرد. نە وشەیەکی لەزار دەرچوو کە دواتر لێی پاشگەزببێتەوە. بە ڕوونی ئایندەی لە پێش چاوبوو. هیوای بە دواڕۆژ بەتین بوو . لەئێستاوە بەرپرسیارێتییەکی گەورەی خستە ئەستۆی بەربژێرەکانی پارتی و هانی دان لە ئاستیدا بن .
دیوێکی دیکەی ڕەنگدانەوەی بەرپرسیارێتی لەو وتارەدا بەخشینەوەی ئینێرجی و وزەو ورەیەکی پۆزەتیڤی کوردانە بوو بەسەر هەموو ئامادەبووان و بینەرو بیسەرانی وتارەکەدا کە لە ناخێکی پڕ لە ئەزموونی خۆڕاگرییەوە سەرچاوەیان گرتبوو.
بەپاڵ هەموو ئەوانەوە پەیوەست بوونی سەرۆک بە ڕەوشت و داب و نەریتیی ڕەسەنی کوردایەتی و کوردەوارییەوە فاکتەرێکی هەرە گرنگی وتاردانێکی سەرکەوتووی ئامانج پێک بوو. چونکە زۆربەی سیاسەتمدارو سەرکردەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست لە بارودۆخ و کەشی پڕ لە هەڵچوونی بانگەشەی هەڵبژاردندا کۆنترۆڵ لەدەست دەدەن و توانای هەڵاوێردکردنی وشەو دەربڕینەکانیان نامێنێ ئیتر هەرچی بەدەمیاندا بێت دەیڵێن ...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بۆچی هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەی سۆروكا جیهانی هەژاند كەچی ئەوەی كرماشان نا؟!
6 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ساختەی ئێران و ئیسرائیل لە سەردەمی AIـدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەرووی هورمز؛ قوڕگی وزەی جیهانە بە داخستنی لەلایەن ئێران ئابووریی جیهان دەخنکێنێت
19 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
10 حوزەیران
منداڵ ئامرازێک نییە بۆ بەھەڕمێنکردنی کەناڵێک یان پێشکەشکارێک
8 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک
7 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
4 حوزەیران
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ساختەی ئێران و ئیسرائیل لە سەردەمی AIـدا
- بیروڕا
- 16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
- بیروڕا
- 10 حوزەیران
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە