
كاینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتاوە کە هات بە بەرنامەی چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەوە هات کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتبوو.
هەر لەبڕینی بەشە بودجە، تا كێشەی کارەبا، تا كێشەی ئاو، تا چاکسازی لە کۆی کایەکانی حوکمڕانی و کارگێڕی.
ئەمەش هەروا قسە و دروشم نەبوو بەڵکو هەر لەسەرەتاوە بەرنامەی کاری ئەم حکومەتە بوو.
ئەگەر بێ لایەنانەش تەماشا بکەین هەر لەسەر ئەم بنەمایە كابینەكە بەم ئاراستەیە هەنگاوە سەرەتاییەكانی دەستپێكرد، یەكەم هەنگاویش كاركردن بو بە ئاڕاستەی رێکكەوتن لەگەڵ بەغدا.
ئەوەبوو هەر لەسەرەتاوە كەشتی حكومەت بەرەو رێککەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لە بەغدا ئاراستەکرا، چ حکومەتەكەی کازمی كە لەكۆتایی خولەكەیدا بوو پاشانیش حکومەتەكەی محمد شیاع سوودانی كە زۆر بە زەحمەت لەدایکبوو.
ئەرشیفی رێککەوتنەکان و واژۆی رێککەوتنەکان هەموو بەڵگەن لەسەر ئەم دەستپێكە كە خواستی هەموو هێزەكان بوو.
هەر لەسەر ئەم بنەمایەش ئەم کابینەیە بڕیاری پاشکەوتی مووچەی راگرت و دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی تەواو، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی هەموو ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران.
بەڵام ئایا ئەنجامدانی ئەم کارانە لەناو عێراق و هەرێمێکی پڕ لە ململانێ و حزبایەتی و ئەجێندای دەرەکیدا هەروا بە ئاسانی دەهێڵن تێپەڕ ببێت؟ وەڵامەکە روونە.
راستییەكی ئاشكرایە ئەوەی بەرامبەر ئەم کابینەیە ئەنجامدرا لە موئامەرەی ناوخۆیی و دژایەتی دەرەکی بەرامبەر هیچ کابینەیەک ئەنجام نەدراوە، لە کاتێکدا ئەم کابینە ویستی هەموو ئەو کێشانەش چارەسەر بکات كە پێشتر جڤاتی كوردستانی لەسەری رێككەوتبوون كە دەبێ چارەسەر ببن.
فرت و فێڵ و ململانێی ناوخۆیی بۆ لاوازکردنی كابینەكە و دژایەتی دەرەکیش بۆ لاوازکردنی خودی هەرێمی کوردستان، یەکیان گرت و نەیانهێشت قەیرانی دارایی هەرێم لەگەڵ بەغدا چارەسەر ببێت و رێكکەوتنەكان سەر بگرن.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوەشدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کابینەکەی خۆڕاگرانە رووبەرووی هەموو ئەم فشارانە بوونەوە و چیانتوانی لەبەرنامەی کابینەکە ئەنجامیاندا هەر لەبەر ئەمەش كابینەكە ناونرا كابینەی خۆڕاگری.
سەرەتای ساڵانی یەکەم سەرەڕای پەتای جیهانیی کۆرۆنا بە تەنسیق لەگەڵ کازمی و پاشان سوودانی، باشترین ئاستی دابینکردنی مووچەجێبەجێ کرا.
هەروەها لەگەڵ ئەوەی کوردستان بێبەشکرا لە بەشە بودجە بەڵام پرۆژە جۆراوجۆرەکان چ لە رووی ژێرخان و چ لە رووی سەرخانەوە نەوەستان، بگرە زیاتریش بوون، دواهەمینیان پرۆژەی ئاوی هەولێر.
خۆ ئەگەر هێزە ناوخۆییەکان پشتیوان بوونایە بە دڵنیایی کێشەی بودجەش یان لانی کەم كێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر دەکرا.
بەڵام پەرتەوازەیی و هەرکەس بۆخۆی ئەجێندای ئەم لاو لای زیاتر بەسەر هەرێمدا زاڵکرد و کارێکیان کرد سەرەڕای پابەندییە یەک لەدوای یەکەکانی هەرێم بەڵام بەغدا رۆژ بە رۆژ سەقفی داواکارییەکانی بەرزتر کردەوە.
بەشێوەیەک لەگەڵ ئەوپەڕی پابەند بوونی هەرێم و لەگەڵ بوونی بریاری دادگاش كەچی ناردنی مووچە رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێ تا گەیاندیانە ئەوەی لە دواهەمین مانگەکانی ناوەراستی 2025 سێ مانگ موچە رابگرن!
واتە هەرچی هەرێم زیاتر پابەند بوو ئەوان سەقفی داواکانیان بەرزتر کردەوە. بەشێوەیەک تێدەگەیت ئەوان نایانەوێ هەرێم هیچ توانایەکی دارایی و کارگێڕی هەبێت، مەگەر یەکێک گێلە پیاو بێت دەنا ئەم خواستە زۆر بە ڕوونی دیارە.
ئێستاش سەرەڕای هەموو ئەم سیاسەتی فشارە کابینەی نۆ بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بۆ چارەسەری مووچەش هەموو نەرمییەكی نواندووە.
كابینەكە تەحەدای کردن و پرۆژە لە دوای پرۆژەی خستە سەرپێ، دواهەمینیشیان پرۆژەی ئاوی هەولێرە کە بە گەورەترین پرۆژەی ئاو لە تەواوی عێراقدا دادەنرێت.
ئەم پرۆژانەش هەر لە رێگەوبان تا ئاو و كارەبا کە بەپێی دەستوور دەبێ بودجەکەی لە حكومەتی فیدراڵەوە بێت، بەڵام لەسەر داهاتی ناوخۆ و بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرمایەدارانی ناوخۆیی ئەنجام دەدرێن.
بەناو ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆش لەبری هاندانی زیاتری ئەم پرۆژانە و جەختكردنەوە لە زیاتر پشتبەستن بە داهاتی ناوخۆ و مكوڕ بوون لەسەر مافە دەستوریەكانی هەرێم لە عێراقدا، كەچی سەرقاڵی ئەوەیە چۆن پاساوێکی زیاتر بدۆزێتەوە بۆ لێدان لە دەستکەوتە ناوخۆییەکان و چۆن بیانویەكی زیاتر دابتاشێ بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەران كە هیچ شەرعیەتێكی قانونی و ئەخلاقی نیە.
نوێترین بیروڕا

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی





