دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
- بیروڕا
- 24 تەممووز

عەبدولڕەحمان ڕاشید
سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ڕاستە کە بەشار ئەسەد ئێوارەی ڕۆژی شەممە 7ـی کانوونی یەکەم لە کۆشک چووه دەرەوە و ڕۆژی دواتر ئەحمەد شەرع بەبێ تەقاندنی یەک فیشەکیش لە پایتەختدا چووە ناویەوە. ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە لە مێژوودا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێڕەوی دەسەڵاتی نوێ چەوڕێژ نەکراوە و گەشتەکەش ئاسان نییە.
ڕێگای گۆڕانکاری لە ئیدلبەوە بۆ دیمەشق کراوە بوو، چونکە زۆرینە لە سووریا و ناوچەکە و جیهاندا بەڕاستی ئارەزووی گۆڕانکارییان دەکرد.
بەڵام پڕۆسەی ڕیشەکێشکردنی ڕژێمی ئەسەد خۆی، ئازارێکی درێژ و خوێناوی بوو، ڕەنگە ئاڵۆزترین پڕۆسەکانی گۆڕانکاری بووبێت لە ناوچەکەدا. لەم سۆنگەیەوە، پێویستە ڕووداوەکانی ئێستا لەم چوارچێوەیەدا بخوێنینەوە، نەک لە چوارچێوەی "کاتژمێری سەرکەوتن"دا.
گەشبینی و حەماسەت و پشتیوانییە بەرفراوانەکە ڕێگر نەبوون لە ڕوودانی ڕووداوە سیاسییەکان، وەک ڕووبەڕووبوونەوەکانی کەناراوەکان لەگەڵ عەلەوییەکان، تەقاندنەوەی کەنیسەیەکی مەسیحییەکان لە دیمەشق و ناکۆکییەکان لەگەڵ دروزەکانی سوەیدا و "هەسەدە" لە ڕەققە. ئەو قەیرانانەی ڕوویانداوە، ئەوانەی کە ڕەنگە دواتریش ڕووبدەن، پێشبینیکراون. ناوخۆ کۆک بوو لەسەر دەرکردنی ئەسەد و سیستمی جێگرەوە پێویستی بە کات دەبێت بۆ ئەوەی متمانە دروست بکات. هەروەها دەوروبەری هەرێمیی قەیراناوی هەیە، کە تێیدا زیانلێکەوتووان هەن لە گۆڕانکارییەکە و پێویستیان بە کات دەبێت بۆ تاقیکردنەوەی دۆخەکە و قبوڵکردنی واقیعی نوێ و هاوکاریکردن لەگەڵیدا.
لەنێو ڕووبەڕووبوونەوەی پێکهاتە ناوخۆییەکاندا، دوو گرووپی مەترسیدار هەن. یەکەمیان دوژمنکارانەیە، دیارترینیان پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو، هێزگەلێک لە ئێران و باندە ناوخۆییەکانی وەک مافیاکانی ماددە هۆشبەرەکانن. ئەمانە چەندین جار هەوڵ دەدەن بۆ دروستکردنی کەشێکی پێکدادان کە لەگەڵ کاتدا گەورەتر بێت و پاڵ دەنێن بەرەو بچووککردنەوەی سووریا و سەرقاڵکردنی دیمەشق بە شەڕێکی درێژخایەن و دەرکەوتنی هەرێمی سەربەخۆ.
گرووپی دووەم لە خودی ناوکی سیستەمەکەوەن، یان خۆیان بەسەر ئەوەوە هەژمار دەکەن و بەشداری دەکەن لە دروستکردنی قەیرانەکاندا و دیدگای تایبەت بە خۆیان هەیە لە ئیدارەدانی وڵات و پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا. ئەم گرووپە لایەنگرە، مەترسییان کەمتر نییە لە گرووپە دوژمنکارەکە لەسەر دەسەڵات، چونکە شەڕ هەڵدەگیرسێنن و ناکۆکییەکان قووڵتر دەکەنەوە.
مەترسییەکەیان لەوەدایە کە دەسەڵاتی سووریا ڕادەکێشن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیستمی هەرێمی و هێزە دەرەکییەکان بانگهێشت دەکەن بۆ وەبەرهێنان لە شەڕێکی ناوخۆییدا.
ئەم تەڵانە پێویستیان بە دانایی هەیە لە چارەسەرکردندا، بۆ ئەوەی حکومەت لە جێبەجێکردنی ئەرکە قورسترەکە دانەبڕن، کە بریتییە لە بوونیادنانی ئەو دەوڵەتە نوێیەی کە زۆرینەی سوورییەکان چاوەڕێی دەکەن، لە باشترکردنی بژێوی و گواستنەوە بۆ دەوڵەتێکی مۆدێرن.
شەڕع جەماوەرێکی ناوخۆیی هەیە کە پێویستە بەهێزتری بکات، بۆ ئەوەی دانەخورێت لە ئەنجامی ئەو ئاستەنگە زۆرانەی کە لە پێشن، دیارترینیان نان و گرانفرۆشی و نزمیی مووچەکان و خاوبوونەوەی گەیشتنی هاوکارییە دەرەکییەکان. ئەمانە ئاستەنگێکن کە پەیوەندییان بە ئێران یان پاشماوەکانی ڕژێمەوە نییە، و لەگەڵ پێویستیی کوژاندنەوەی ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکاندا دێن، کە خۆی لە خۆیدا پرۆژەی شەڕی ناوخۆییە. چونکە ئەوانەی تێیدا بەشدارن بە ناوی ئازادییەکان یان بەرگریکردن لە ڕژێم یان دژی، کار لەسەر هاندانی پێکهاتە دژبەیەکەکانی دانیشتووان دەکەن کە پڕن لە دڵەڕاوکێ و گومان.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیەوێت دەوڵەتێکی مەدەنی هەبێت کە سیستمێکی ئەمنی و سەربازیی ڕێکخراو بەڕێوەببات و سیستمی نوێی دیمەشق پێویستی بە کاتە تا ڕیزەکانی ڕێکبخاتەوە و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. با لەبیرمان بێت کە حافز ئەسەد لە کاتێکدا خۆی وەک پارێزەری کەمینەکان نیشان دەدا، لە لای ڕاست و چەپی خۆی عەبدولحەلیم خەددام و مستەفا تەلاسی دانابوو.
سەرەڕای ئەوەش، لە ناوچەکەدا هێزگەلێک هەن کە لە دروستکردنی سیستمی تووندڕەودا شکستیان هێناوە و دەیانەوێت سووریا ببێتە غەززە یان ئەفغانستان.
شەڕع هەر کە گەیشتە پایتەخت، ڕایگەیاند کە دەرگای بە ڕووی هەموواندا کراوەیە و خەمی سوورییە نەک ئوممەیی. میانڕەوییەکی نیشان دا کە زۆرانی سەرسام کرد و پەیوەندییەکانی بە پراگماتیزمێک بەڕێوەبرد کە لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی دابووی دێتەوە.
بۆیە سووریا نابێتە مۆدێلی ئێرانی کە لە لێواری ئاوابووندایە و نە ئەوەی شەڕی کەسانی تر بکات، چ دژی ئیسرائیل بێت یان ئێران، و نابێت ڕێگە بدات کەسانی دیکە شەڕەکانیان بگوازنەوە بۆ ناوخۆی.
لەنێو ئەم کێشمەکێشە ئیتنی و تائیفی و هەرێمییانەدا، ڕێڕەوەکە بە سەختی دەمێنێتەوە. چونکە ڕژێم وڵاتێکی وێران و پێشێلکراوی لەلایەن هێزە ناوخۆیی و بیانییەکانەوە بە میرات گرتووە، چارەسەرکردنی پێویستی بە لێهاتوویی سیاسییە نەک بازوو، هەستێکی شەشەم کە پێش قەیرانەکان بکەوێت و گەمارۆیان بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوایە سروشتی ململانێكە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆدەکانی پشت بڕیارەکەی ئەردۆغان لە داخستنی بۆریی نەوتی عێراق
24 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!
20 تەممووز
سەرەڕای قەیران، ئاوەدانی بەردەوامە
20 تەممووز
"دێوەزمەی" فیدراڵی لە سووریا
19 تەممووز
پەیامی درۆنهاوێژەکان و ئاسایشی وزەی کوردستان
19 تەممووز
پرسی کورد لە تورکیا... ڕێککەوتنێکی مێژوویی یان گۆڕانکارییەکی تاکتیکی؟
16 تەممووز
جامی عێراق كوردستانییە، بە بادینی بەرز دەكرێتەوە
15 تەممووز
جامی عێراق ئەمجارە كوردستانییە
14 تەممووز
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوایە سروشتی ململانێكە
- بیروڕا
- 20 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!
- بیروڕا
- 20 تەممووز
سەرەڕای قەیران، ئاوەدانی بەردەوامە
- بیروڕا
- 19 تەممووز
"دێوەزمەی" فیدراڵی لە سووریا