کۆدەکانی پشت بڕیارەکەی ئەردۆغان لە داخستنی بۆریی نەوتی عێراق
- بیروڕا
- 24 تەممووز

پێشڕەو میرانی
شارەزای ئابووری و نەوت
ئاڤا نیوز
بڕیاری نوێ نەکردنەوەی ڕێککەوتنی 50 ساڵەی گواستنەوەی نەوتی عێراق لەلایەن تورکیاوە کە بە ڕێککەوتنامەی بەغدا ناسراوە، لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڕیارێکی لە ناکاو بوو، بەڵام بۆ ئێستا و دۆخی ناوچەکە شتێکی چاوەڕوانکراوبوو.
ساڵانێکە عێراق پشتی لەو ئاراستەیە کردووە، هەموو نەوتەکەی لە بەندەری فاو هەناردە دەکات. کۆتا جار نەوتی کەرکووک لەڕێگەی جەیهانەوە هەناردەکرا، ساڵی 2018 بوو.
ئەو هێڵە نەوتە لەم چەند ساڵەی دوایی و بە دیاریکراوی تاوەکو 25 ئاداری 2023 لەلایەن هەرێمی کوردستان نەوتی پێ هەناردە دەکرا.
بازاڕی نەوتی عێراق
کڕیارە زەبەلاحەکانی عێراق، چین و هیندستانن، سەدا 70ـی نەوتەکەی هەناردەی وڵاتانی ئاسیا دەکات، ئەو ڕێژەیەی کە دەمێنێتەوە، هەناردەی ئەمریکا و ئەوروپای دەکات، بەڵام دوای گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەکان لە کەنداو هەروەها هەڕەشەی حوسییەکان لە بابولمەندەب، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەوروپا سەخت بووە، کاتێکی زیاتر و ڕێگەکەی دوور کەوتووەتەوە. لەهەمان کاتدا دوای جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا، وڵاتانی ئەوروپا بە دوای سەرچاوەی دیکەدا گەڕان، عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاستە نزیکن، بەڵام شادەماری گواستنەوەی نەوتەکەیان خاکی تورکیایە.
سەرچاوەی بڕیارەکەی ئەردۆغان؟
زیاتر لە 50 ساڵە ڕێککەوتنی گواستنەوەی بۆریی نەوتی عێراق و تورکیا کارایە، بەڵام دوای ئەوەی بەغدا سكاڵایەکی لە دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی ICC لە پاریس بردەوە. هەناردەی نەوت لەڕێگەی ئەو بۆرییەوە وەستا کە سەرچاوەیەکی داهات بوو بۆ تورکیا، زیاتر لە دوو ساڵە ئەو بۆرییە خاڵییە و نەوتی لێوە هەناردە ناکرێت، ئەمەش زیانی بە داهاتی تورکیا گەیاندووە. لە هەمان کاتدا، بە گوێرەی بڕیاری دادگاکە، دەبێت ئەنقەرە بڕی 1.5 ملیار دۆلار قەرەبووی بەغدا بکاتەوە، چونکە بە گوێرەی بڕیاری دادگای نێوبژیوانی، ئەنقەرە پێشێلی ڕێککەوتنی ساڵی 1973ـی کردووە بێ ڕەزامەندی بەغدا نەوتی عێراقی (مەبەست لێی نەوتی هەرێمی کوردستانە) فرۆشتووە. ئەمانە و دۆخی ئێستای عێراق کە دەبێت دەروازەیەکی دیکە بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی بدۆزێتەوە، بە تایبەت ئێستا بازاڕەکانی ئەوروپا تێنووی وزەن و چینیش بە زۆری سوود لە داشکانی نەوتی ئێران وەردەگرێت، هیندستانیش کڕیاری سەرەکی وڵاتانی کەنداوە، بۆیە گەیشتن بە بازاڕەکانی ئەوروپا بۆ عێراق زۆر گرنگە. ئەمانە وایانکرد تورکیا دۆخەکە بقۆزێتەوە و بڕیاری نوێ نەکردنەوەی ڕێککەوتنی بەغدا دەربکات.
تورکیا چی لە عێراق دەوێت؟
تورکیا کار بۆ پڕۆژەیەکی ستراتیژی دەکات و دەیەوێت ببێتە پردێک لە نێوان وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا، بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێکی بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە عێراق گرتووەتە بەر. وەزارەتی وزەی تورکیا ڕەشنووسێکی نوێی ئاراستەی عێراق کردووە، داوا دەکات ڕێککەوتنی نێوانیان فراوان بکەن، تەنیا لە پرسی نەوتدا قەتیس نەبێت، بەڵکو گشتگیر بێت لە پرسی نەوت، گاز، کارەبا و پێترۆکیمایی. وەزارەتی نەتی عێراقیش هەر دوابەدوای ئەو داواکارییەی تورکیا ڕایگەیاند، خوێندنەوە بۆ ئەو داواکارییە دەکەن و هەوڵدەدەن بگەنە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی بەغدا و ئەنقەرەدا بێت.
هاوکات تورکیا ئەوەی نەشاردووەتەوە و دەڵێت دەیانەوێت ئەو هێڵە بۆرییە زیندوو بکەنەوە و پەرەی زیاتری پێ بدەن. تەنانەت ئەنقەرە دەیەوێت ببێتە ناوچەیەکی ستراتیژی و خاڵی بەیەکەوەبەستنەوەی بۆرییەکانی وزە لە ناوچەکەدا.
بە گوێرەی خوێندنەوە بۆ دۆخەکە، تورکیا دەیەوێت لە هەناردەکردنی نەوتی عێراقدا ڕۆڵی زیاتری هەبێت و وەک گوشارێک بۆ تەواوکردنی ڕێگەی گەشەپێدان بەکاری بهێنێت. تەنیا ڕۆڵی لە گواستنەوەی نەوتی عێراقدا نەبێت و حەقدەستێک وەرگرێت، بەڵکو دەیەوێت هەژموونی زیاتری هەبێت لە وزەی عێراقدا. هەروەها دەرفەتی زیاتر بۆ کۆمپانیاکانی بڕەخسێت لە عێراق وەبەرهێنان بکەن. ئەو کارتەی بەردەستی بەهێز بکات و مەرجی نوێ بۆ عێراق دابنێت و خۆی لە پابەندییە مێژووییەکان ڕزگار بکات. لە سەرووشیانەوە ئەو بڕە پارەیە نەدات کە دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی ICC بەسەری سەپاندووە کە بڕی 1.5 ملیار دۆلار قەرەبووی بەغدا بکاتەوە.
وەڵامی عێراق؟
تاوەکو ئێستا عێراق وەڵامێکی ئەوتۆی نەبووە، چونکە زیاتر لە حەوت ساڵە دەستبەرداری ئەو ڕێگەیە بووە، بۆیە بەغدا دەکەوێتە نێوان دوو بژاردە یان ئەوەتا بە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا ڕازی بێت، یاخود یەکجاری پشتی تێبکات و سۆمۆ نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەرەکانی باشوورەوە بفرۆشێت یاخود هەر هەناردەی نەکات لە ناوخۆی عێراق بەکاریان بهێنێتەوە.
لەم دۆخەدا بەشێک لە پسپۆڕانی ئابووری لە عێراق باس لە درێژکردنەوەی بۆریی نەوتی لە نێو خاکی عێراق لە بەسرەوە بۆ حەدیسە و لەوێشەوە بۆ سنوورەکانی تورکیا دەکەن، یاخود زیندووکردنەوەی هێڵە کۆنەکە لە حەدیسەوە بە نێو خاکی ئوردندا بەرەو گەرووی عەقەبە. بەڵام ئەم دوو بیرۆکەیە کەڵکی ئابووری (جدوی الاقتصادي)ـیان نییە و تەنیا بیرۆکەن و وەزارەتی نەوت ئاماژەی پێیان نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوایە سروشتی ململانێكە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
24 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!
20 تەممووز
سەرەڕای قەیران، ئاوەدانی بەردەوامە
20 تەممووز
"دێوەزمەی" فیدراڵی لە سووریا
19 تەممووز
پەیامی درۆنهاوێژەکان و ئاسایشی وزەی کوردستان
19 تەممووز
پرسی کورد لە تورکیا... ڕێککەوتنێکی مێژوویی یان گۆڕانکارییەکی تاکتیکی؟
16 تەممووز
جامی عێراق كوردستانییە، بە بادینی بەرز دەكرێتەوە
15 تەممووز
جامی عێراق ئەمجارە كوردستانییە
14 تەممووز
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوایە سروشتی ململانێكە
- بیروڕا
- 24 تەممووز
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
- بیروڕا
- 20 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!
- بیروڕا
- 20 تەممووز
سەرەڕای قەیران، ئاوەدانی بەردەوامە
- بیروڕا
- 19 تەممووز
"دێوەزمەی" فیدراڵی لە سووریا