
له چه‌ند رۆژی رابردوو جوانی سلێمانی جارێکی دیکە له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان تێکدرایەوە و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی سلێمانی و كوردستان ئیدانه كرا.
ئه‌و بارودۆخه كه‌شێكی نه‌خوازراوی ترس و تۆقاندنی له‌ناو خه‌ڵكی شاره‌كه دروستكرد به تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌رچنار و به‌ختیاری و نزیک هۆتێل لاله‌زار و به‌شێكی زۆریش له ماڵه‌كان زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ركه‌وتووه.
به‌داخه‌وه ئه‌و جوڵه نابه‌رپرسیارانه‌یه بویه هۆی شه‌هیدبوونی سێ گه‌نج له هێزه‌كانی ئاسایش و كۆماندۆ و برینداربوونی ده‌یانی دیکە له هه‌ردوولا كه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه زوو كۆنترۆڵ نه‌كرایه خودا ده‌زانێ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆیشت بۆیه پێویسته هه‌میشه هێزی سه‌ربازی له ململانێی سیاسی به دووربگیرێت.
ده‌نگی ته‌قه و به‌كارهێنانی چه‌كی قورس و ته‌نانه‌ت راكێشانی تانک و زرێپۆش بۆناو ئه‌و گه‌ڕه‌ک و شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیانی ئاماژه‌ی نه‌بونی هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه.
وه‌ک له رووماڵی په‌یامنێرانه‌وه بینرا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ته‌واوی به‌و دیمه‌نانه و به‌ودۆخه شۆک بوون چونكه هه‌رگیز چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد گوله‌ی دۆشكه و هاوه‌ن و ته‌نانه‌ت زرێپۆش جارێكی تر له شه‌قامه‌كانی شار و له‌ناو كۆڵان و به‌رده‌م ماڵی هاوڵاتیان ببینن.
ئه‌وه‌ی روویدا پێشێلكارییه‌كی روونی یاسا و دروستكردنی ترس و بیم بوو له‌ناو دڵی هاووڵاتییان به هه‌موو چین توێژه‌كانه‌وه و وه‌ک هاووڵاتییه‌كی سلێمانی وتی "خه‌ریک بوو سلێمانی بكه‌نه غه‌زه"
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی كرد و به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسی ناوی بردووه. له راگه‌یه‌نراوێكیدا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وتی: هێرشی دوێنێ شه‌وی سه‌ر لاله‌زار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یەکێتی ئه‌نجام دراوه و كێشه‌یه‌كی نێوان یەکێتی و به‌ره‌ی گەل بوه و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار نه‌بووه تا دوا ساته‌كانی گه‌مارۆدان و په‌لاماردان.
ئه‌م راگه‌یه‌نراوه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی نیشتیمانی به شێوه‌یه‌كی تاک لایه‌نه و حزبی ئه‌و كاره‌یان كردووه و هه‌موو ئه‌و پشێوییه و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م په‌لاماره سه‌ربازییه له‌سه‌رشانی ئه‌وانه.
به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی حزبی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی سیاسی نێوان به‌ره‌ی گه‌ل و یه‌كێتی نیشتیمانی پێشینه‌یه‌كی خراپه و ئیستیغلالكردنێكی رونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و دادوه‌ری و سه‌ربازیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبیی ئه‌مه‌ش قبوڵكراو نیه.
ئه‌و بارودۆخه نه‌ک ته‌نها له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت به‌ڵكو له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی سلێمانی ره‌تكرایه‌وه و ئیدانه كرا.
چالاكوانان و رۆشنبیرانی سلێمانی به چه‌ندین نووسین و پۆست له سۆشیال‌میدیا ئیدانه‌ی ئه‌و به‌كارهێنانه زیاده‌ڕه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیان كرد له‌شاره‌كه‌دا كه ئه‌گه‌ر ره‌حمی خودا نه‌بوایه ئه‌گه‌ری زیانی گه‌وره‌تر و درێژه كێشانی ده‌بوو.
له‌م جوڵه نابه‌رپرسیارانه‌دا ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسیه دروستبوونی فیتنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستوه‌ردانی لایه‌نی ده‌ره‌كییه و زیاتر خۆشكردنی ئاگری دووبه‌ره‌كی ناوخۆییه به ئامانجی زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆیی.
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌وڵی زۆری داوه شه‌ڕ روونه‌دات به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه هێرشه‌كه ئه‌نجام درا و كوژراو و برینداری لێكهوتهوه
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا جەخت له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی ده‌كاته‌وه له‌بری بڕیاری حزبی و شه‌خسی.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی به‌و ڕووداوانه نیگه‌رانه و قبوڵی پێشێلكردنی یاسا ناكات له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه
ئێستاش سلێمانی پێویستی به ئارام بوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه. خه‌ڵكی خۆڕاگری سلێمانی شایانی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه نه‌بوون. ئایا به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌پاش ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه داوای لێبوردن له خه‌ڵكی ئه‌م شاره ده‌كه‌ن و دڵخۆشیان ده‌كه‌ن؟ ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین بزانین به‌رپرسانی شار چۆن لێكه‌وته‌كانی ئه‌م دۆخه خراپه له‌شاره حه‌یاته‌كه ده‌سڕنه‌وه.
هەروەها ئەم رووداوانە دووبارە زەروورەتی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بوونی یەک حکومەت و یەک هێزی لەسەرتاسەری کوردستاندا دوپات کردەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی





