
لە ناو دڵی پاریسەوە، لە ئاسمانی شاری ڕووناکی و ئازادیدا، بە کردنەوەی کۆریدۆر و باخچەیەک بە ناوی (پێشمەرگە)وە، ئاڵایەکی دیکەی کەرامەتی مرۆڤایەتی شەکایەوە. چەند سەدەیەکە شەقام و پارکەکانی پاریس ئاوێتەی مێژووی خەباتی ئازادین، لەمڕۆ بەدواوە ناوی پیرۆزی پێشمەرگەش دەبێتە هێمایەکی جیهانیی بۆ بەرخۆدانێکی ڕەوا و ئازایەتییەکی کەم وێنە.
ئەوەی لە پاریس گوزەرا، بۆ هەر کوردێکی سەربەرز، چرکە ساتێکی پڕ شانازیی مێژوویی بوو. پێزانینی جیهانی ئازاد بوو بۆ ڕۆڵە ئازاکانی کورد کە لە تاریکترین ڕۆژەکانی مێژوودا نەچەمینەوەو لەبریی هەموو مرۆڤایەتی لە پێناو ژیان و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤدا، ڕووبەڕووی دڕندەترین هێزی تیرۆرستی بوونەوە!
ئاڵای کوردستان بە شانازییەوە لە ئاسمانی پایتەختی فەرەنسادا، لە نێو گوڵ و گوڵزاری هەردوو لای کۆریدۆرەکەدا دەشەکایەوە و شوناسی زیندوویی و خۆڕاگریی گەلی کوردستانی بۆ هەموو دنیا نمایش دەکرد، گەلێک کە سەدان ساڵە ئازایەتی و مەردایەتیی وەک بەهایەکی ئەخلاقی و ئینسانی، بۆ خۆی هەڵبژاردووە. لە نێو ئاپۆرای ئامادەبووانی ئەو بۆنەیەدا، پێشمەرگەیەکم دەبینی کەمئەندامی شەڕی داعش بوو، چاوەکانی پڕ ئیرادە و سەرنجەکانی پڕ لە شانازی و جەستەیشی چیرۆکێکی پڕئازار و قوربانیدانی بۆ هەموو دنیای ئازاد دەگێڕایەوە.
ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لەم بۆنەیەدا تەنیا میواندارییەکی پرۆتۆکۆلی نەبوو، بەڵکو ڕێزلێنانێکی سیاسیی بەهادار بوو. پاریس کە لانکەی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤە ، شەرەفێکی ئەبەدیی بەخشییە (بارزانیی پێشمەرگە) کە بەدرێژایی ساڵانی شەڕی خوێناویی داعش ڕابەری هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانە بوو کە گیان لەسەردەست بەرگرییان لە ژیان و کەرامەتی مرۆڤ دەکرد.
ئەم ڕێزلێنانە بۆ پێشمەرگە لەناو دڵی پاریس دا، لە کاتێکدایە کە فشارێکی نێودەوڵەتیی زۆر بەهێز هەیە بۆ سەر عێراق و لوبنان بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکانی دەرەوەی دەوڵەتی مەدەنی، ئەمەش خۆی لەخۆیدا پەیامێکی ڕوونە بۆ هەموو دنیا کە: پێشمەرگە هێزێکی شکۆمەند و شەرفمەندە و بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و کەرامەتی مرۆڤ دەستی داوەتە چەک، نە میلیشیایە و نە تیرۆریست و نە دژە مرۆڤە.
پاریسی دایکی ئازادی، بەم ڕێزگرتنەی لە پێشمەرگە، قەڵغانێکی تری پۆڵایینی هیوای بە گەلی کوردستان بەخشی!
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی





