
وەفا و پشتیوانیی سەرۆک بارزانی بۆ پێشمەرگە، بە درێژایی تەمەنی سیاسیی خۆی، هەمیشە بە دەستکەوت و سەرکەوتن بۆ ئەم هێزە گرنگەی مێژووی میللەتەکەمان تەواو بووە. هەر لە چەک لەشانکردن وەک پێشمەرگەیەک لە شاخەوە، تا ئەمڕۆ کە ناوی پێشمەرگەی بردە ناو جەرگەی ئەورووپا و لە فەڕەنسای پایتەختی ئازادیی ئەورووپا ناوی پێشمەرگەی چەسپاند.
سەرۆک بارزانی هەمیشە ڕایگەیاندووە کە ئەو پێی خۆشە تەنها وەک پێشمەرگەیەک بناسرێت، نەک بە هیچ پلە و پۆستێکی دیکە، ئەوەشی لە تەمەنی سیاسیی خۆیدا سەلماندووە. ئەم خۆشەویستی و وەفایەی سەرۆک بارزانی بۆ پێشمەرگە، کە بەدڵ هەیەتی، لە چەندین وێستگەدا بە کردەوە و بە هەڵوێست سەلماندوویەتی، نیشانەی پابەندبوونێکی قووڵە بە دۆزی گەلەکەی و پارێزگاری کردن لە هێمای بەرخۆدانی کورد.
یەکێک لە گرنگترین وێستگەکان، دەکەوێتە پاش ئازادیی عێراق. ئەو کاتەی پۆل بریمەر، حاکمی مەدەنیی عێراق، پێشنیازی کرد هێزی پێشمەرگە هەڵبوەشێنرێتەوە بەو پاساوەی کە هیچ هێزێک جگە لە سوپای فەرمی لە عێراقدا نەبێت. لەو ساتەدا، سەرۆک بارزانی بە توندی ڕووبەڕووی ئەم پێشنیازە بووەوە و بە ڕاشکاوی پێی ڕاگەیاند: "پێشمەرگە بە بڕیار دروست نەبووە تا بە بڕیارێک هەڵبوەشێتەوە، بەڵکوو پێشمەرگە نوێنەرایەتیی میللەتێک دەکات و ئەگەر تۆ دەتەوێ پێشمەرگە هەڵبوەشێنیتەوە، فەرموو وەرە کوردستان، ئەو کاتە بزانین دەتوانیت ئەو کارە بکەیت یان نا. من بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بەوە نادەم." ئەم هەڵوێستە مێژووییە، پێگەی پێشمەرگەی وەک هێزێکی نەتەوەیی و پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستان چەسپاند. سەرۆک بارزانی لەو ساتەوە و بۆ ئێستە، وەک پارێزەری ناو و ناسنامە و بوونی پێشمەرگە کاری کردووە و بە هێڵی سووری داناوە، کە نابێت هیچ دەستکاریکردنێک یان گۆڕانکارییەک بەسەر ئەم ناسنامەدا بێت.
ئەمڕۆش کە دەبینین هەموو جۆرە میلیشیا و گرووپە چەکدارەکانی دنیا و ناوچەکەمان، بە عێراقیشەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تیرۆریست دەناسێنرێن یان دەخرێنە لیستی ڕەشەوە یان داوای هەڵوەشانەوەیان دەکرێت، کەچی دەبینین پێشمەرگە پارێزبەندیی نەتەوەیی خۆی هەیە و ئەوەی سەرۆک بارزانی وتی (پێشمەرگە ناسنامەی میللەتێکە) لەسەر ئەرزی واقیع دەچەسپێنرێت و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانپێدانانی پێدەدرێت.
ئەوەتا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ڕەوەندی کورد لە پاریس و چەندین پێشمەرگە لە ئەورووپا، پێشوازی لە ناوی پێشمەرگە دەکرێت و لەناو دڵی ئەورووپا و لە پاریسی پایتەختی ئازادیی دنیا، شەقام و پارک بە ناوی پێشمەرگەوە دەنرێت. ئەم ڕێزگرتنە نێودەوڵەتییە، تەنها داننان نییە بە قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر، بەڵکوو پشتڕاستکردنەوەی پەیامی سەرۆک بارزانییە کە پێشمەرگە نوێنەرایەتیی دۆزی ڕەوای نەتەوەیەک دەکات.
(پێشمەرگە) کە دواجار مانیفێستۆیەکی چەکدارییە، بەڵام دەبینین لەناو دڵی ئەورووپادا (پاریس) و لەسەر باڵی یەکێک لە هێزە گرنگەکانی ناتۆ کە فەڕەنسایە، شەرعییەت وەردەگرێت و دەچەسپێنرێت! ئەمە پێشهاتێکی کەم نییە، بە تایبەت لە کاتێکدا کە هەموو گرووپە چەکدارەکانی ئەم ناوچەیە و بە تایبەت عێراق لە لیستی ڕەشدا دادەنرێن و لای ئەورووپییەکان ڕەتکراوەن و هێزێکی گەورەی وەک ئەمریکا و بەریتانیا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە عێراق دەکەن. بەڵام بەڕێز و بەشکۆوە پێشوازی لە سەرکردەیەکی پێشمەرگە دەکەن و ناوی شەقامێکی پاریسی بەناوەوە دەکەن ئەم جیاوازییە گەورەیە، قسەکەرە لەسەر سرووشتی جیاوازیی پێشمەرگە.
ئەمە مانای ڕەمزیی گرنگیی خۆی هەیە و دەبێت لێرەوە تەماشای سەردانەکەی بارزانی بۆ پاریس و گرنگیی هێزی پێشمەرگە وەک هێزی نەتەوەیەک بکرێت. ئەم ڕووداوە ئاماژەیەکی گرنگە و پەیوەندی بەو شەرعییەتەوە هەیە کە پێشمەرگە وەک نوێنەرایەتیی دۆزی گەلێک و نەتەوەیەک لەناوخۆدا هەڵیگرتووە. واتە دواجار پێشمەرگە ناسنامەی میللەتێکە، نەک حیزبێک و دوان، و دەبێت هەر لەسەر ئەم بنەمایەش مامەڵە لەگەڵ ئەم هێزە گرنگەی میللەتەکەمان بکرێت.
ئێستاش لە پاش ئەم سەردانە گرنگەی سەرۆک بارزانی و ئەو مەدالیا زێڕینەی بە پێشمەرگەی کوردستان درا، دوو خاڵی زۆر گرنگ دێنە پێشەوە:
یەکەم: دەبێت چیتر پێشمەرگە لە ناوخۆشدا وەک هێزی حیزب تەماشا نەکرێت، بەڵکوو وەک هێز و سوپای نەتەوەیی تەماشا بکرێت. لەم ڕوانگەیەوە، هەوڵەکانی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بەم ئاراستەیە زۆر دڵخۆشکەرن و پێویستە خێراتر و بە پەرۆشتر جێبەجێ بکرێن بۆ پاراستنی یەکپارچەیی و هێزی ئەم هێمایە.
دووەم: سەرۆک بارزانی وەک ڕابەر و مەرجەعێکی نێودەوڵەتی نوێنەرایەتیی دۆزی میللەتەکەمان دەکات و ئەم نوێنەرایەتییە بۆ هەموو میللەتە، نەک تەنها بۆ حیزبێک و دوان. ئەمەش تەنها دروشم نییە، بەڵکوو واقیعە و بە چاوی خۆمان دەیبینین. بۆیە دەبێت ئەم ڕەمز و نوێنەرایەتییە گەورەیە، وەک چۆن لە دەرەوە بەم گەورەییە تەماشا دەکرێت، لە ناوخۆشدا دوور بخرێتەوە لە هەموو ململانێیەکی سیاسی و وەک ڕابەر و مەرجەع تەماشا بکرێت. ئەمەش بە سوودی زۆر گەورە بۆ دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان دەگەڕێتەوە و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی کوردستان لەسەر نەخشەی سیاسیی جیهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆچی نرخی زێڕ دابەزی؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
شیعە "بەیعەت بە داعش دەدەن" و سەلەفییەت گوێڕایەڵی "حاکمیەتی شیعە" دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا لە یەكەم ساڵی تەمەندا، چیتر ماوە بیبەخشێت؟
15 ئەیلوول
سەرە قەڵەمێک لە ساڵیادی ئاڤا میدیادا؟
15 ئەیلوول
ئاڤا؛ ئەو دەنگ و ڕەنگە بزێوەی سنوورەکانی تێپەڕاند
15 ئەیلوول
ئایا جەنگ لەناوچەكەمان دەستپێدەکاتەوە؟
14 ئەیلوول
ڕەوتی دژە کۆچبەریی بەریتانیا و چارەنووسی کۆچبەرانی عێراقی لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا
14 ئەیلوول
(پێشمەرگە) لە ناو دڵی (پاریس) دا؛ چیرۆکی ئازایەتی و مەردایەتی
6 ئەیلوول
ئارما؛ لە نێوان باڵندەی کامەرانی و گورگی خیانەتدا
30 ئاب
- بیروڕا
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
- بیروڕا
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆچی نرخی زێڕ دابەزی؟
- بیروڕا
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شیعە "بەیعەت بە داعش دەدەن" و سەلەفییەت گوێڕایەڵی "حاکمیەتی شیعە" دەکەن
- بیروڕا
- 15 ئەیلوول
سەرە قەڵەمێک لە ساڵیادی ئاڤا میدیادا؟