گرافیکی ئاڤا نیوز
یەکەم ساڵی تەمەن لە زۆرێک لە دەزگا میدیاییەکان تەنیا ئەزموونییە، بەڵام بۆ ئاڤا میدیا ئەو ساڵە ساڵێکی نموونەیی بوو، بەساڵێک ئاڤا میدیا هەنگاوی دە ساڵی زۆرێک لە دەزگاکانی دیکەی ناوی چووە ناو دڵی جەماوەرەوە و بینەرەکانی گەیاندە ملیۆنان کەس.
ئەم نمونەیەی ئیشکردنی میدیایی ئاڤا تەنیا لەسەر ئاستی چەندایەتی نییە، بەڵکو زۆر بە تەوازوعەوە دەڵێین لەسەر ئاستی چۆنییەتی و پێشکەشکردنی نمونەی جیاوازیش (ئاڤا میدیا) لە یەکەم ساڵی دەستپێکدا زۆری بەخشی و زۆری تریش پێیە بیبەخشێت.
ساڵێکی پڕ لە زیندوویی و ئەزموون و بەخشین، پێشکەشکردنی نمونەیەکی جیاواز لە کاری میدیایی و شێوازی نوێی هەواڵ و ڕاپۆرت و گێڕانەوە بەزمانی خەڵک.
هەر ئەم جیاوازبوونەش وای کرد ئاڤا بینەران لە دەوری شاشەکەی و پلاتفۆرمەکانی لە سۆشیال میدیا کۆبکاتەوە.
ئاڤاو تایبەتمەندی
شێوازی نوێ و تایبەتی ڕاپۆرت و هەواڵ چ لە بینراو و چ لە نووسراو، ئاڤای پێدەناسرێتەوە، لەسەر ماڵپەڕی نوسراوی ئاڤا چەندین ڕاپۆرت هەن کە بە ستایلی تایبەتی ئاڤا نوسراونەتەوە ، دەکرێ ببنە جێگەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئەکادیمی خوێنکاران لەبەشەکانی میدیا و رۆژنامەوانی.
ئاڤا لەکاتێکدا ریتمی نوێی هێنایە ناو میدیای کوردی بە بینراو و بیسراوەوە، لەهەمانکاتدا زۆربەی بنەمای نەگۆڕو جێگیرەکانی ئیتیکی ڕۆژنامەوانیشی زیندو کردەوە کە لە زۆرێک لە میدیای کوردیدا پشتگوێ خراون، وەک بنەماکانی ڕاستبێژی، هاوسەنگی، بوونی داتا، پشتبەستن بە لێدوان و زانیاریی پشتراستکراوە و لەخۆوە قسە نەکردن.
هەروەها ئاڤا ئەو نەریتە ڕەسەنەی ڕۆژنامەوانیشی زیندوو کردەوە کە بریتیە لە ژانری (سەروتار) واتە ڕای دەزگاکە بەرامبەر دۆخ و قۆناغە چارەنووسسازەکانی کۆمەڵگاکە.
ئاڤا نەک چاولێکەری نەکرد بۆ ڕکابەری، بەڵکو داهێنانی کرد بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی، بەڵکو ئاڤا خۆی بویە جێی چاوتێبڕین و لەلایەن هەموو ئەوانی ترەوە جارێکی تر دووبارە کرایەوە.
ڕیتمی گیڕانەوەی هەواڵی ئاڤامیدیا لە سەعات حەوت هەرچەندە لە سەرەتاوە وەک هەر ستایل و کارێکی نوێ دژایەتی کرا، کەچی لەماوەی ئەم ساڵەدا و بەکەمتر لە ساڵێکیش بویە ترێند و هەمووان دوبارەیان کردەوە. ئەمەش ئاماژەو بەڵگەی ئەوەیە ئاڤا میدیا ژمارەیەکی دیکە نیە لە پاڵ هەمو ژمارەکاندا بەڵکو ژمارەیەکی جیاوازە و داهێنانێکی نوێیە.
بەر لە ساڵێک ئەوکاتەی ئاڤا میدیا لە دایک بو کەناڵی میدیای زۆر هەبون، بەڵام هەموان کۆپی پێستی یەکتر بون و هەر گیز هاوکێشەی میدیای لە هەرێمی کوردستاندا بەو هەمو میدیا زۆرە نەگۆڕا، بەڵام بە لە دایک بونی ئاڤا، ئیدی هاوکێشەکە گۆڕا، چونکە ئاڤا بڕیاری دا شێوازێکی دیکەی نەبینراو نەکراو، پێشکەش بە بینەر بکات.
عەقڵی میدیایی پشت ئەم پرۆژە میدیاییە لە بنەڕەتەوە باوەڕی بە دوبارە کردنەوە و لاسایی کردنەوە نیە، بەڵکو باوەڕی قوڵی بەداهێنانە، چونکە لە ریسکی داهێناندا تۆ شتێکی نوێ پێشکەش دەکەیت، جا ئەگەر سەرکەوتووبوویت ئەوا کۆمەڵگاکەت بەهرەمەند دەبێت، ئەگەر شکستیشت هێنا ئەوا ئەزموونکردن بۆ خۆی رێگایەکی گرنگی فێربونە. بەڵام زیادکردنی ژمارەکان و دووبارە کردنەوە هیچ بەهایەکی نییە.
سوپاس بۆ خودا هەنگاوە گەوەرەکەی ئێمە لە ئاڤا میدیا لەم ساڵەدا بە شاهێدی هەمووان و جیاوازی هەندێک کە ئەوە شتێکی سروشتیە، هەنگاوێکی سەرکەوتووبوو، بەهەق ستافی ئاڤا میدیا هەوڵیاندا و سەرکەوتووش بوون لەوەی مافی دروشمی سەرەکی خۆیان کە "نەکراوەو نەبینراوە"ــیە بدەن و هەر لەسەرەتاوە بەو خەیاڵەوە کەوتنە کار.
ئێستاش ئاڤا میدیا یەک ساڵی تەمەنی تێدەپەڕینێت زۆر زیاتری پێیە بیبەخشێت، لەم ساڵەش کە تێپەڕی زۆر فێربووە و هیچ ئەزموونێکیش بێ هەڵەو بێ کەمو کورتی نابێت و لەهەڵەکانیش فێردەبین.
بۆیە بەڵێنی ئێمە بۆ بینەرانمان ئەوەیە بۆ ساڵانی داهاتوو سەرکەوتنەکانمان گەورەتر دەکەین و کاری جوانتر و نەبینراو و نەکراوی زیاتر پێشکەش بە بینەر دەکەین…
ئامادەبن بۆ ساڵی نوێی ئاڤا میدیا، وەرزی نوێی داستانە گەورەکەی میدیای کوردی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆچی نرخی زێڕ دابەزی؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
شیعە "بەیعەت بە داعش دەدەن" و سەلەفییەت گوێڕایەڵی "حاکمیەتی شیعە" دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرە قەڵەمێک لە ساڵیادی ئاڤا میدیادا؟
15 ئەیلوول
ئاڤا؛ ئەو دەنگ و ڕەنگە بزێوەی سنوورەکانی تێپەڕاند
15 ئەیلوول
ئایا جەنگ لەناوچەكەمان دەستپێدەکاتەوە؟
14 ئەیلوول
ڕەوتی دژە کۆچبەریی بەریتانیا و چارەنووسی کۆچبەرانی عێراقی لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا
14 ئەیلوول
سەرۆک بارزانی؛ سیمبولی پێشمەرگە
6 ئەیلوول
(پێشمەرگە) لە ناو دڵی (پاریس) دا؛ چیرۆکی ئازایەتی و مەردایەتی
6 ئەیلوول
ئارما؛ لە نێوان باڵندەی کامەرانی و گورگی خیانەتدا
30 ئاب
- بیروڕا
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
- بیروڕا
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆچی نرخی زێڕ دابەزی؟
- بیروڕا
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شیعە "بەیعەت بە داعش دەدەن" و سەلەفییەت گوێڕایەڵی "حاکمیەتی شیعە" دەکەن
- بیروڕا
- 15 ئەیلوول
سەرە قەڵەمێک لە ساڵیادی ئاڤا میدیادا؟
- بیروڕا
- 14 ئەیلوول
ئایا جەنگ لەناوچەكەمان دەستپێدەکاتەوە؟