بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆچی نرخی زێڕ دابەزی؟
- بیروڕا
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشڕەو میرانی
شارەزای ئابووری و نەوت

سەرەڕای ئەوەی بە درێژایی ئەمساڵ بازاڕ بە گشتی و بازاڕی زێڕ بە تایبەتی چاوەڕوانی دابەزاندنی نرخی سووە لەلایەن یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکاوە، بەڵام لەگەڵ ڕاگەیاندنی دابەزاندی، نرخی زێڕیش دابەزی.
ناکرێت بڵێیت ئەمە پێچەوانەی پێشبینییەکانە کە دەبوایە زێڕ بەرزبێتەوە، بەڵام چەند هۆکارێک وای کرد نرخی زێڕ دابەزێت.
یەکەمیان و لە هەمووی گرنگتر، لە ڕۆژی دووشەممەوە 15/9/2025 پێشبینی دەکرا، کە یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا ڕێژەی سوو بە بڕی 50 خاڵی سەرەکی دادەبەزێنێت، بە تایبەت دوای دەستبەکاربوونی ستیڤن میران، وەک ئەندامی ئەنجوومەنی بڕیار لە یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا، کە ڕاوێژکاری ئابووریی دۆناڵد ترەمپە و بە ئەندازیاری دیدگای ئابووریی ترەمپ دادەندرێت.
ستیڤن میران بە 48 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 47 نەخێر لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەک ئەندامی ئەنجوومەنی بڕیاری یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا دەستنیشان کرا.
لە دەستپێکەوە دیموکراتەکان دژی دانانی میران بوون بۆ یەدەگی فیدراڵی، چونکە پێیان وایە دارەدەستی ترەمپە لە نێو دامەزراوەکە.
دەستبەکاربوونی میران لێکترازانی لە نێو یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا قووڵتر کردەوە، بە جۆرێک میران و دوو کەسایەتی دیکە بە ناوەکانی میشێل بومان کریستۆفەر والار ڕەتیان دەکردەوە ڕێژەی سوو بە بڕی 25 خاڵ دابەزێت و داوایان دەکرد بە بڕی 50 خاڵ دابەزێندرێت.
ئەو داواکارییە تا دەهات بەهێزتر دەبوو، بازاڕ گرەوی لەسەر دابەزاندنی 50 خاڵ دەکرد، بۆیە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئاستی 3700 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام دابەزاندنی نرخی سوو بە بڕی 25 خاڵ بازاڕی گەڕاندەوە ئاستی ئاسایی خۆی.
هەر ئەوە بوو وای کرد، نرخی زێڕ دوای گوتاری پاول سەدا یەک دابەزێت بۆ 3646 دۆلار، نرخی زیویش سەدا سێ دابەزی و بوو بە 41.49 دۆلار.
هۆکارێکی دیکەی دابەزین، پاول لە گوتارەکەی ئاماژەی بەوەدا کە دابەزاندنی نرخی سوو پەیوەستە بە ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی مەترسییەکان 'ادارة المخاطر' و دەستپێکی ئاسانکاریی سیاسەتی نەختینەیی نییە.
ئەمەش پێچەوانەی پێشبینییەکانە، بەوەی لەمساڵدا سێ جار ڕێژەی سوو دادەبەزێنێت، بەهۆی دوورکەوتنەوە لەو پێشبینییە، نرخی زێڕ ئاراستەی دابەزینی وەرگرت و بازاڕ چاوەڕێی ئاماژەی نوێیە کە لەم چەند مانگەی داهاتوودا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا نرخی سوو جارێکی دیکە دادەبەزێنێت یاخود دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
هۆکارێکی دیکەی ناسەقامگیریی بازاڕی زێڕ ترس بوو لە لەدەستدانی سەربەخۆیی دامەزراوەی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا، بەڵام لە پاول لە گوتارەکەیدا نەیشاردەوە، کە داوای دابەزاندنی 50 خاڵی ڕێژەی سوو هەبووە، بەڵام زۆرینەی دەنگ ئەوەبوو کە 25 خاڵ دابەزێندرێت. هەروەها بەهێزەوە پابەندن و کار بۆ سەربەخۆیی دامەزراوەی یەدەگی فیدراڵی دەکەن.
تەنانەت لە بەشێک لە گوتارەکەیدا ناڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ، بەوەی ڕێژەی هەڵاوسان بەرزبووەتەوە بەڕێژەی 0.3%- 0.4%، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیادکردنی پێناسە گومرگییەکان کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە سەپێندراوە.
ئەوە گرنگە لەبارەی زێڕەوە، بە گوێڕەی شیکاریی تەکنیکیی نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، پێشىینییەکان بۆ شکاندنی ئاستەکانی 3800 و 3900 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بە بەهێزی ماونەتەوە. هێڵی پاڵپشت لەسەر ئاستی درێژخایەن 3650 – 3600 ئەگەر ئەوانەش بشکێنێت بۆ ماوەیەکی کورت بۆ ئاستەکانی 3500 دادەبەزێت و دواتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە.
ڕووداوە جیۆسیاسییەکانیش هۆکاری سەرەکین بۆ مانەوەی زێڕ بە بەرزی، لە دیارترینیان، جەنگی ئۆکرانیا و پاڵپشتیی ئەوروپا و ناتۆ لە کیێڤ، هاوپەیمانیی بەهێزی مۆسکۆ و پەکین و پیۆنگیانگ لە بەرەی ڕۆژئاوا. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش شەڕی غەززە و تا دێت دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
شیعە "بەیعەت بە داعش دەدەن" و سەلەفییەت گوێڕایەڵی "حاکمیەتی شیعە" دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا لە یەكەم ساڵی تەمەندا، چیتر ماوە بیبەخشێت؟
15 ئەیلوول
سەرە قەڵەمێک لە ساڵیادی ئاڤا میدیادا؟
15 ئەیلوول
ئاڤا؛ ئەو دەنگ و ڕەنگە بزێوەی سنوورەکانی تێپەڕاند
15 ئەیلوول
ئایا جەنگ لەناوچەكەمان دەستپێدەکاتەوە؟
14 ئەیلوول
ڕەوتی دژە کۆچبەریی بەریتانیا و چارەنووسی کۆچبەرانی عێراقی لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا
14 ئەیلوول
سەرۆک بارزانی؛ سیمبولی پێشمەرگە
6 ئەیلوول
(پێشمەرگە) لە ناو دڵی (پاریس) دا؛ چیرۆکی ئازایەتی و مەردایەتی
6 ئەیلوول
ئارما؛ لە نێوان باڵندەی کامەرانی و گورگی خیانەتدا
30 ئاب
- بیروڕا
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
- بیروڕا
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شیعە "بەیعەت بە داعش دەدەن" و سەلەفییەت گوێڕایەڵی "حاکمیەتی شیعە" دەکەن
- بیروڕا
- 15 ئەیلوول
سەرە قەڵەمێک لە ساڵیادی ئاڤا میدیادا؟
- بیروڕا
- 14 ئەیلوول
ئایا جەنگ لەناوچەكەمان دەستپێدەکاتەوە؟