گرافیکی ئاڤا نیوز
کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە گشتییەکان كاتێكی گرنگه لە ژیانی قوتابیاندا، چونکە ڕێڕەوی ئەکادیمی و ئایندەی دیاری دەکەن. لەم کاتەدا، سەرەڕای هەوڵەکانی قوتابی بۆ بەدەستهێنانی نمرەی باش، خێزانیش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پشتگیریکردن و دابینکردنی ژینگەی گونجاو تاوەکو قوتابی بتوانێت بە باشی خۆی بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکات و ئەنجامی باش بە دەست بهێنێت.
خێزان دەتوانێت لە چەند ڕوویەکەوە یارمەتیدەرێکی باشی قوتابیان بێت. بۆ نموونە پێش تاقیکردنەوەکان خێزان دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت وەک:
١. دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو و دابینکردنی شوێنێکی ئارام و ئاسوودە بۆ خوێندن و دوور لە ژاوەژاو و سەرقاڵکردن.
٢. دابینکردنی کەرەستە و پێداویستییەکانی خوێندن وهكو کتێب، پەڕاوگە
٣. یارمەتیدانی قوتابی بۆ ڕێکخستنی کاتەکانی و دابەشکردنی بابەتەکانی خوێندن بۆ ماوەی گونجاو.
٤. پێشکەشکردنی پاڵپشتی دهروونی و هاندان و پاڵنانی قوتابی بۆئەوەی هەموو هەوڵێکی خۆی بدات و دوورکەوتنەوە لە درووستکردنی فشار و بارگرانی لە سەر قوتابی.
٥. چاودێریی تەندروستی و خۆراک و دڵنیابوون لەوەی کە قوتابییەکە بە پێی پێویست دەخەوێت و خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ دەخوات.
هەروەها خێزان لە کاتی تاقیکردنەوەکانیشدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ قوتابیان کە بەم شێوەیە کورتیان دەکەینەوە:
1. دابینکردنی کەشێکی ئارام لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی کێشە یان ناکۆکی لە ماوەی تاقیکردنەوەکان.
٢. یارمەتیدانی قوتابی لە لایەن دایک و باوک یان ئەندامێکی خێزانەکەی لە پێداچوونەوە بە وانەکانی و تێگەیشتن لە هەندێک چەمکی بابهتهكان.
٣. دابینکردنی خواردنی تەندروست له نیوان ژهمهكان كه پڕ بە ڤیتامین بن به تایبهتی ڤیتامین (D) بۆئەوەی قوتابی لە نێوان ماوەی خویندن بیخوات تاوەکو ههست به ماندوبوون و بیزاری نهكات.
٤. ستایشی هەوڵەکانی خوێندکار بکرێت بەبێ گوێدانە ئەنجامەکە و پێی بڵێن کە گرنگترین شت ئەوەیە کە هەموو هەوڵێکی خۆی بدات.
سەرەڕای ئەمانە، چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ دایکان و باوکان لەم بارەوە هەن، وەک:
١. دوور بکەونەوە لە بەراوردکردنی قوتابی بە کەسانی دیکە، چونكه هەموو قوتابییەک توانای خۆی هەیە و نابێت بە کەسانی دیکە بەراورد بکرێت.
٢. قوتابی ناچار مەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر بخوێنێت، گرنگە قوتابی ماوەی پشوودان و حەوانەوەی وەربگرێت.
٣. هاندانی قوتابی بۆ وەرزشکردن، چونكه وەرزشکردن بە بەردەوامی یارمەتیی باشترکردنی تەرکیز و بیرەوەری دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی





