بە ڕزگار بڵێ؛ پیاوێک بە زۆر هاوژینەکەی ئالوودەی ماددەی هۆشبەر دەکات
ئاڤا نیوز
وێنە گەورەکە: بە ڕزگار بڵێ؛ یەکێک لە بەرنامەکانی وەرزی نوێی ئاڤا میدیایە بەدواداچوون بۆ کێشەی هاووڵاتییان دەکات، بەرنامەکە لەلایەن ڕزگار کۆچەرەوە پێشکەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەدواداچوونی ئەمجارەی ڕزگار کۆچەر بۆ کەیسێکە کە تیایدا پیاوێک بە زۆر هاوژینەکەی ئالوودەی ماددەی هۆشبەر دەکات، ژنەکە باسی ئەوە دەکات کە بۆ بەدەستهێنانی ماددەی هۆشبەر دزییان کردووە.
ئەمەش بزانە: ژنەکە لە درێژەی گێڕانەوەکانیدا باسی ئەوە دەکات کە هەندێک ڕۆژ لە جیاتی شیر، شەکراوی داوەتە منداڵەکەی.