بە ڕزگار بڵێ؛ چیرۆکی پیاوێکی 50 ساڵ کە دەکەوێتە داوی خۆشەویستیی ژنێکی عەرەب
ئاڤا نیوز
پیاوێکی بەتەمەن بەهۆی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ژنێکی عەرەب پارەیەکی زۆری دەبرێت.
وێنە گەورەکە: بە ڕزگار بڵێ؛ یەکێک لە بەرنامەکانی وەرزی نوێی ئاڤا میدیایە بەدواداچوون بۆ کێشەی هاووڵاتییان دەکات، بەرنامەکە لەلایەن ڕزگار کۆچەرەوە پێشکەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەدواداچوونی ئەمجارەی ڕزگار کۆچەر بۆ بابەتی پیاوێکی تەمەن 50 ساڵەی هەولێرە، کە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ژنێکی عەرەب و دواتر ژنەکە فێڵی لێدەکات و بەهۆیەوە پارەیەکی زۆری دەبرێت.
ئەمەش بزانە: لە درێژەی گفتوگۆکەیدا لەگەڵ ڕزگار کۆچەر، ئەو پیاوە باسی لەوە کرد ئەو ژنە عەرەبە خاوەنی خێزانبووە و دواتر لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و بەهۆی مامەڵەی دانانی ئاریشگەوە پەیوەندییەکەیان گۆراوە بۆ پەیوەندی خۆشەویستی، کە پارەیەکی زۆری خۆی بۆ ئەو ژنە سەرفکردووە و ئامادە نەبووە بۆی بگەڕێنێتەوە. باسی لەوەشکرد کە ژنەکە جادووی لێکردووە و هەوڵیداوە بیکوژێت.









