بە ڕزگار بڵێ؛ گەنجێک 25 ماتۆڕ دەدزێت و پۆلیس دەستگیری دەکات
ئاڤا نیوز
وێنە گەورەکە: بە ڕزگار بڵێ؛ یەکێک لە بەرنامەکانی وەرزی نوێی ئاڤا میدیایە بەدواداچوون بۆ کێشەی هاووڵاتییانە دەکات، بەرنامەکە لەلایەن ڕزگار کۆچەرەوە پێشکەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەدواداچوونی ئەمجارەی ڕزگار کۆچەر بۆ بابەتی دزینی 25 ماتۆڕە لەلایەن گەنجێک و چەند برادەرێکییەوەیە، کە دواتر پۆلیس دەستگیریان دەکات.
ئەمەش بزانە: لە کاتی گفتوگۆکەیدا، گەنجەکە شوێنی دزینی ماتۆڕەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، زیاتر لە شەقامی 100 مەتری و 40 مەتری ماتۆڕسکیلەکانم دەزین، بۆ ئەو کارەش هاوڕێکانم هاوکارییان دەکردم.