بە ڕزگار بڵێ: خانمە دکتۆرێک 60 دەفتەر دۆلاری هاووڵاتییەک دەبات

ئاڤا نیوز

 

ڕزگار کۆچەر پەیامنێری ئاڤا نیوز بەدواداچوونی ئەمجارەی بۆ کەسی فریودانی هاووڵاتییەکە لەلایەن دکتۆرێکەوە بەناوی دروستکردنی نەخۆشخانەیەک. 

 

وێنە گەورەکە: هاووڵاتییەکی شاری هەولێر کە وەکو نێوەندگیر کاری بۆ دکتۆرێک کردووە، نزیکە 60 دەفتەر دۆلاری بۆ ئەو دکتۆرە کۆکردووتەوە بەڵام ئەو خانمە دکتۆرە ڕایکردووە و هەموو پارەکانی بردووە، ئەو هاووڵاتییە پارەکانی لە خەڵکی تر کۆکردووەتەوە و داویەتی بەو دکتۆرە.

 

زانیاریی زیاتر: وەستا جومعە کە پێشتر کاری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بووە، بەهۆی نەخۆشییەوە دکتۆرێکی ناسیوە و لە ڕێگەی ئەو ناسینەوە ژیانی بەتەواوی بەرەو وێرانە چووە، چونکە ئێستا ئەو کەسانەی پارەی لێوەرگرتوون بەناوی قازانجەوە ئێستا هەڕەشەی لێدەکەن و داوای مافەکانی خۆیان دەکەنەوە. 

هەندێکی تر