مۆری ئاڤا؛ دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی بەکارهێنانی دەرزی هۆرمۆن
ئاڤا نیوز
وێنە گەورەکە: مۆری ئاڤا بەرنامەیەکی نوێی ئاڤا میدیایە و هەموو شەوێک جگە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی کاتژمێر 21:00 بە کاتی هەولێر لەلایەن پێشکەشکاری بەناوبانگ ژوان قەرەداغی پێشکەش دەکرێت. لە مۆری ئاڤا ژوان قەرەداغی لەگەڵ میوانەکانی گفتوگۆی كێشە و گرفتەکانی خەڵک دەکات.
زانیاریی زیاتر: لەم ئەڵقەیەی بەرنامەی مۆری ئاڤا ژوان قەرەداغی و میوانەکانی باسی ئەو هۆرمۆن و پرۆتینانەی لەش جوانی دەکەن بە شێوەی نایاسایی دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان.
کاریگەری و لێکەوتەکان بەکارهێنەرێکی دەرزیی هۆرمۆن باسی ئەوە بۆ ژوان قەرەداغی دەکات کە بەهۆی دەرزی هۆرمۆنەوە گرێ لە قۆڵەکانی دروست بووە. ئەو بەکارهێنەرەی دەرزی هۆرمۆن دەڵێت، "بەهۆی ئەو دەرزییەوە قژم هەڵوەری".