شەقامی ڕاژان؛ خەڵات و دیاری لە سلێمانییەوە
ئاڤا نیوز
وێنە گەورەکە: "شەقامی ڕاژان" بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی هەمەڕەنگی گرووپی میدیایی ئاڤا میدیایە. ڕاژان عەبدوڵڵا کە بێژەری بەرنامەکەیە، لەگەڵ کەسایەتییە ناودارەکان دیدار ئەنجام دەدات و هاوکات هەر لە بەرنامەکە، هاونیشتمانیان پرسیار لە میوانی بەرنامەکە دەکەن و ڕاستەوخۆ وەڵامەکەی وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: لەم بەرنامەیەی شەقامی ڕاژان کە لە سلێمانییە، خانمە هونەرمەند، نیان عەبدوڵڵا میوانی بەرنامەکەیە، ڕاژان و نیان عەبدوڵڵا گەشتێک بەنێو شەقامەکانی شاری سلێمانیدا دەکەن و نیان عەبدوڵڵا پرسیاری هاونیشتمانییان دەداتەوە و باسی ژیانی هونەری خۆی دەکات.