ئەڵقەی سێیەمی پڕۆگرامی ئەملا و ئەولا
ئاڤا نیوز
ئەملا و ئەولا بەرنامەیەکی دینامیکی و بایەخداری گرووپی ئاڤا میدیایە، سەکۆیەکە بۆ پتەوکردنی لێکتێگەیشتن، گفتوگۆکردن و هاوبەشکردنی دیدگای هەمەجۆر و فرەلایەن بە دروستکردنی ژینگەیەکی گفتوگۆی کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە بەرنامەکەدا هەر جارەوە تەوەرێکی لە مافە ڕامیارییەکان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی تا دەگاتە پاراستنی کولتووری و بەهێزکردنی توانای گەنجان تاوتوێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ئەڵقەی سێیەمی بەرنامەکەدا باس لە ڕێککارە جوانکارییەکان کرا لەلای چارەخوازان و ئەو کەسانەی پێویستییانە یاخود تەنها بۆ ئارەزووی کەسی ئەنجامی دەدەن، لە بەرنامەکەدا باس لە خراپی و باشی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان کرا لەسەر دەروونی کچانی گەنج.
خاڵە ئەرێنییەکان: بەرنامەکە سەکۆیەکی ڕەسەنی مانادار پێشکەش دەکات لە ڕێگەی گفتوگۆکردن لەسەر پرسە کۆمەڵایەتی و کولتوورییە گرنگەکان.