ئێرە و ئەوێ: کەربەلا پیرۆزترین شاری شیعە مەزهەبەکان
ئاڤا نیوز
ئێرە و ئەوێ، بەرنامەیەکی زنجیرەییە باس لە ژیانی هاووڵاتییان دەکات لە شارەکانی عێراق، هەرجارە و لە شارێک لەلایەن پێشکەشکار ئەیوب ڕەزاوە پێشکەش دەکرێت لەسەر شاشەی ئاڤا میدیا.
وێنە گەورەکە: بەرنامەی ئەمجارەی ئێرە و ئەوێ لە شاری کەربەلایە و باس لە ڕووگەی شوێنکەوتووانی شیعە مەزهەبەکان و مێژووی شارەکە دەکرێت لە ڕووی مێژووییەوە.
ئەمەش بزانە: کەربەلا یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق و نزیکە 100 کیلۆمەتر لە باشووری بەغداوە دوورە، 73% دانیشتووانەکەی لە سەنتەری شارەکە دەژین بەهۆی ئارەزووی نزیکیان لە گۆڕی ئیمام حوسێنەوە، ئەو شارە پێگەیەکی ئاینی تایبەتی هەیە لای پەیڕەکارانی شیعە مەزهەب.