شەهیدە زیندووەکان لەگەڵ شەهاب ئەحمەد
ئاڤا نیوز
بەرنامەی ئەمجارەی شەهیدە زیندووەکان چیرۆکی برینداربوونی شەهاب ئەحمەد دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرنامەی شەهیدە زیندووەکان لەگەڵ پێشمەرگەی کوردستان شەهاب ئەحمەدە؛ 14ـی 7ـ 2014 ،بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی چەکدارانی داعشەوە هەردوو چاوی لەدەستدا.
زانیاریی زیاتر: شەهاب ئەحمەد لەدایکبوونی ساڵی 1964 قەزای کفریە، خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە، شەهاب یەکێکە لە ئەفسەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان.
وێنە گەورەکە: شەهیدە زیندووەکان بەرنامەیەکی ئاڤا میدیایە و چیرۆکی برینداربوونی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەگێڕێتەوە کە لە شەڕی داعشدا موعجیزەئاسا ڕزگارییان بووە، دوای ئەوەی بەشێک لە جەستەی خۆیان پێشکەشی خاکی پیرۆزی کوردستان دەکەن.