بەربانگی ئاڤا؛ جیاوازی کیتۆ و ڕۆژوو چییە؟
ئاڤا نیوز
بەربانگی ئاڤا، یەکێکە لە گەورەترین بەرنامەکانی مانگی ڕەمەزان کە لە شاشەی ئاڤا میدیا پەخش دەکرێت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەسەر قەڵای دێرینی هەولێر پێشکەش دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەرنامەکە کۆمەڵێک بڕگە و بابەت گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و کۆمەڵێک سروود و موناجاتی ئایینی تێیدا پێشکەش دەکرێت لەگەڵ گرووپێکی میوزیکی تایبەت بە بەرنامەکە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژانە جۆرە خواردنێک لەلایەن شێفی بەناوبانگ هونەرمەند "حەسەن غەفوور" ڕاستەوخۆ لەناو بەرنامەکە ئامادە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەرنامەی بەربانگی ئاڤا لە مانگی ڕەمەزان لەلایەن پێشکەشکاران "هێلین حەکیم، ڤینۆ کاروان و ئەلەند خەیری" هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 04:00 پێشکەش دەکرێت و چەندین بڕگەی تایبەت و جیاواز لەخۆ دەگرێت.