دیداری تایبەت؛ زاگرۆس فەتاح، پسپۆڕی دارایی میوانی ڕۆژانە و باس لە کارەکانی کابینەی نۆ دەکات
ئاڤا نیوز
پسپۆرێکی دارایی گشتیی ئاشکرای دەکات، عێراق داوای هاوکاری لە هەرێمی کوردستان کردووە بۆ گواستنەوەی ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە بابەتی کارەبای 24 کاتژمێریدا.
چیرۆکی سەرەکی: زاگرۆس فەتاح، پسپۆری دارایی گشتیی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (گفتوگۆی ڕۆژان) لە ئاڤا میدیا باسی لایەنە سەرکەوتووەکانی مۆدێلی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان و گواستنەوەی بۆ عێراق کرد.
لێدوانی فەرمی: زاگرۆس فەتاح بە ئاڤای ڕاگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری بیرۆکەیەکی جوانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بوو، بە میکانیزمێکی تازەی نوێگەری توانرا گرفتی کارەبا چارەسەر بکات کە کێشەیەکی جەوهەری چەندین ساڵە بوو.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من، زاگرۆس فەتاح وتی، ئەجێندای سەرۆکی حکومەت ئەوە نەبوو کە کارمەندانی حکومەت لەڕێگەی بانکەوە تەنیا پارەیان پێ بدرێت، بەڵکو جگە لە وەرگرتنی مووچە، دەتوانن قەرزیش وەربگرن، بەڵام تەوتین تەنیا گواستنەوەی پارەیە لە حکومەتەوە بۆ هاووڵاتیان، ئەویش لە ڕێگەی ئەو بانکانەی بەشدارن.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە پرۆژەی "هەژماری من" کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دیکە هەیە و دەتوانرێت جێبەجێ بکرێن، بۆ نمونە پارەدانی "ئاو، کارەبا، باج و ڕسومات" لەڕێگەی هەژماری منەوە جێبەجی دەکرێن.






