هێلین سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکات
ئاڤا نیوز
چیرۆکی سەرەکی؛ هێلین حەکیم سەردانی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێری کرد و، لەگەڵ دانا تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەکە گەشتێکی تایبەتیان بەنێو سەرجەم بەشەکانی فڕۆکەخانەکە کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بەگوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە کە قسەی بۆ ئاڤا کرد، فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر بەشێوەی ڕاستەوخۆ هەرێمی کوردستان بە 19 وڵات دەبەستێتەوە و گەشتەکان لەڕێگەی 23 هێڵی ئاسمانییەوە ئەنجام دەدرێن.
