پەرلەمانی عێراق لەبارەی زیادکردنی هەشت تریلیۆن دینار لە خشتەی بودجە ڕوونکردنەوە دەدات
- عێراق
- 2024-08-21

نووسراوی سەرۆکایەتیی پەرلەمان
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بە بەڵگە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە زیادکردنی هەشت تریلیۆن دینار بۆ خشتەی بودجە دەکرێت و ڕایدەگەیێنێت، هەمان ئەو خشتەی بۆ پەرلەمان هاتووە، هەمان خشتە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانە کراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە لە میدیا ناوخۆیی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت بڕی هەشت تریلیۆن دینار خراوەتە سەر خشتەی بودجەی 2024 بەبێ ئەوەی وردەکاری خەرجکردنەکەی لەناو خشتەکەدا دیاری کرابێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موحسن مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەوەکالەت ڕایگەیاند: خشتەیەی بودجە کە لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر درا، هەمان ئەو خشتەیەیە کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەوانە کرابوو بۆشی ڕەوانکرایەوە بەبێ ئەوەی هیچ هەموارێکی تێدا بکرێت.
زانیاریی زیاتر: مەندەلاوی هۆشداری دا لەوەی "هەر لایەنێک هەوڵی چەواشەکردنی ڕای گشتی بدات لەڕێگەی شاردنەوەی ڕاستییەکان و باسکردنی ئەو بابەتە دوور لە ڕاستی بۆ بەدەستهێنانی مەبەستێکی سیاسی، ئەوا ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەوەکالەت ئەو دوو نووسراوەی خستووەتەڕوو کە پێش مانگێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ناردووە تێیدا وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی داوەتەوە لەبارەی ئەوەی خشتەکە وەکو خۆی پەسندکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






