ئاڤا نیوز
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە دەرهێنانی شەماڵ حوسێن، لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکی میسری بۆ سینەما و هونەر EAFF نمایش کرا.
وێنە گەورەکە: فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکی میسری بۆ سینەما و هونەر EAFF، فێستیڤاڵێکی ساڵانەیە و لە ساڵی 2021 ەوە، ماوەی پێنج ساڵە لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، تێیدا فیلمی درێژ، کورتە فیلم و بەڵگە فیلم نمایش دەکرێن، بۆ ئەمساڵیش فێستیڤاڵەکە لە 31-10-2025 دەستی پێکردووە.
لێدوانی فەرمی: دەرهێنەر، شەماڵ حوسێن، بە ئاڤا میدیای گوت: بەڵگە فیلمی ژیان دوای ئازادی، لە فیلمی ئەمریکی میسری بۆ سینەما و هونەر، پەسەند کرا و بەڵگە فیلمەکە نمایش کرا، ئەم بەڵگە فیلمە دیکۆمێنتارییە ماوەی 21 خولەکە و باس لە ژن و پیاوی گەنجی ئێزیدی دەکات دوای ڕزگاربوونیان لە دەستی داعش و چۆن ژیانیان سەرلەنوێ دەستی پێکردووەتەوە، باسی ژیانی نوێی خۆیان لە دوای ڕزگاربوون و هاوسەرگیری و سەرەتای ژیانێکی نوێ دەکەن. هەروەها چیرۆکی ڕزگاربووان دەگێڕێتەوە کە بەدەست زەبر و زەنگی دەروونییەوە دەناڵێنن.
زانیاریی زیاتر: لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکی میسری بۆ سینەما و هونەر، 30 خەڵاتی دەبەخشێتە باشترینەکانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە، وەک باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین سیناریۆ، باشترین ئەکتەر، باشترین خانمە ئەکتەر، باشترین تراکی دەنگ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەهێنەری کورد شەماڵ حوسێن، ساڵانێکە وەک دەرهێنەر لە بواری میدیا و کاری هونەری و سینەمایی کار دەکات، تا ئێستا بە ژمارەیەک بەرهەم بەشداری لە ژمارەیەک فێستیڤاڵی جیهانی تایبەت بە بەڵگە فیلم و فیلمی دیکۆمینتاری و فیلم کردووە، وەک کورتە فیلمی (هاواری کچێک) یەکێک بووە لە کارەکانی فێستیڤاڵی (کوردش مۆسکۆ فیلم) لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و لە فێستیڤاڵی (ڕیڤەر فیلم) لە ئیتاڵیا و لە فێستیڤاڵی (بۆسنا فیلم) لە بۆسنا بەشداری کردووە، ئیستاش بە بەڵگە فیلمی دیکۆمینتاری ( ژیان دوای ئازادی ) بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکی میسری بۆ سینەما و هونەر کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

كۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر ئەزموونی جیاوازی وانەوتنەوە پەیڕەو دەکات
5 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە






