
سەربازێکی ئەمریکا لە میانەی بە جێگەیاندنی ئەرکەکەیدا، وێنە: VOA
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە ڕۆژئاوای عێراق، مانگی ڕابردوو چوار سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون کە لەناویاندا بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو ڕێكخراوە هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سێنکتۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەیان لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی عێراق لە 8-29 دەستپێکردووە بۆسەر پێگەی چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق، ئەوەش بە ئامانجی پەكخستنی تواناکانی ئەو ڕێکخراوەیە تاوەکو نەتوانن زیان بە هاووڵاتیانی عێراق بگەیەنن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەر لەمیانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا 14 ئەندامی داعش کوژراون، هەروەها پێنج سەربازی ئەمریکیش برینداربوون، جگە لەوەی دوو سەربازی دیکەش لە ئەنجامی کەوتن و کەوتنەخوارەوە برینداربوون.
زانیاریی زیاتر: سێنتكۆم ناسنامەی ئەو چوار سەرکردەیەی داعش ئاشکرا كردووە:- ئەحمەد عیساوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش، ئەبو هومام سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوا، ئەبو عەلی تونسی بەرپرسی ئیدارەی پەرەپێدان و دروستکردنی چەک، شاکر عیساوی کە سەرکردەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
باکگراوند: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی بە داعش نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق و 900 سەربازیش لە سووریا جێگیرکردووە، ئەرکی ڕاهێنان و هاوکاریی ڕاستەوخۆی سەربازیان لە ئەستۆدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






