
وێنەیەکی کرێکاران لە کاتی کارکردندا - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ئامارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوار ساڵی ڕابردوو، له ههرێمى كوردستان 957 كرێكار خانهنشين كراون.
وێنە گەورەکە: تەنیا له كابينهى نۆيهمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 182 ههزار کرێکاری ناوخۆیی و بیانی دەستەبەر کراون و هەزار و 816 پڕۆژەش بەهۆی پابەندنەبوون بە دەستەبەرەوە، سزا دراون.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد مەحموود، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: مافى كرێكاران له ههرێمى كوردستان، له ڕێگەى ياساوه دەپارێزرێت، به پێى ياساى خانهنشينیی و دهستهبهرى كۆمهڵايهتى، خانەنشینیی پیاوان، 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە، بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسا، دهبێت 75%ـى كرێكارانى ههر پڕۆژهيهك كورد بن و تهنیا 25%ـی کرێکاری بيانى بن، ئهو كرێكارانهى لهسهر كارن دهستهبهر دهكرێن، به جۆرێك 5%ـى مووچەی کرێکار و 12%ـى داهاتی خاوەن پڕۆژە دەخرێتە سەر سندووقی خانەنەشینیی، کۆی گشتی دەکاتە 17% و دوای ئەوەی کرێکار گەیشتە تهمهنى خانەنشینبوون، خانەنشینییەکەی دەدرێتێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە