
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە دژی یەکتر و کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، وای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد سەردانەکەی بۆ لەندەن بۆ کاتێکی دیکە دوا بخات.
وێنە گەورەکە: عێراق و بەریتانیا خوازیاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیانن لە بواری بازرگانی، بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا و ماددە هۆشبەرەکان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاربوو محەممەد شیاع سوودانی سەردانی لەندەن بکات و چەند ڕێککەوتنێک لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی پێشهات و ڕووداوەکانی ئێستای گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتیی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا سەردانە فەرمییەکەی بۆ شانشینی یەکگرتوو بۆ کاتێکی دیکە دوابخات.
زانیاریی زیاتر: بڕیاربوو سەرەتای مانگی (10) تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی بەریتانیا بکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






