
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
تەنیا لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو 15 هەزار ڕووداوی هاتووچۆ لە شارەکانی عێراق ڕوویانداوە، زیاتر لە 79٪ی ڕووداوەکانیش هۆکارەکەی بۆ شۆفێر دەگەڕێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ساڵی 2023دا 12 هەزار ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، تاوەکو نیوەی یەکەمی ئەمساڵیش سێ هەزار حاڵەتی دیکە تۆمار کراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە کۆی ئەو 15 هەزار ڕووداوەی لە ماوەی ئەم دوو ساڵە تۆمارکراون، ڕووداوەکانی پێکدادان زۆرترین ڕێژەی تۆمار کردووە.
- ڕووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکان بەڕێژەی 56.3%.
- ڕووداوی شێلان بە ڕێژەی 32.3%.
- ڕووداوی وەرگەڕان بە ڕێژەی 9.5%.
- ڕووداوەکانی دیکە بە ڕێژەی 1.8%.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ و پزیشکی داد و وەزارەتی پلاندانان، بەهۆی ڕووداوەکانی ساڵی 2023، سێ هەزار و 19 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 هەزار و 314 کەسی دیکەش بریندار بوونە. تاوەکو نیوەی یەکەمی ئەمساڵیش هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار 360 کەسیش برینداربوونە.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی غەراوی، 79.2%ی هۆکاری پشت ڕووداوەکانی هاتووچۆ شۆفێرانن، 8.1%ی بۆ ئۆتۆمبێل بووە، 6.2%ی هۆکاری خراپیی ڕێگا بووە و 6.5%ی هۆکاری دیکەی لە پشتەوە بووە.
زانیاریی زیاتر: غەراوی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ "کۆنی ڕێگاکان و نۆژەننەکردنەوەیان، نەبوونی هێماکانی هاتووچۆ، نەبوونی پەرژینی سەلامەتی لەسەر ڕێگاکان، نەبوونی کامێرای تۆمارکردنی خێرایی، پابەندنەبوونی شۆفێران بە یاساکانی هاتووچۆ، خێرایی و دەرچوون لە لای ڕاست، بەکارهێنانی مۆبایل، نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و پابەندنەبوون بە هێماکانی هاتووچۆ، نەبوونی مەرجی تووندوتۆڵی لە بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکان".
چارەسەرەکان: بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ غەراوی بە پێویستی دەزانێت "کامێرای تۆمارکردنی خێرایی لەسەرجەم ڕێگا نێودەوڵەتیی و نێوخۆییەکان دابنرێت و سزای پێبژاردنیش زۆر بکرێت بۆ ئەوانەی زێدەڕۆیی لە خێرایی دەکەن، دروستکردنی ڕێگای خێرا بە پێوەری جیهانی و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە سەرچاوە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان و ئەنجامدانی پشکنینی وەرزی بۆ ئۆتۆمبێلەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە مەرجەکانی سەلامەتییان تێدایە، هاوکات چاودێریکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەلایەن منداڵانی خوار تەمەنی یاساییەوە یان بەبێ مۆڵەتی شۆفێری لێیدەخوڕن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






