
دیمەنی باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایانەی لە مانگەکانی ڕابردوودا دەنگیان لەسەر نەدراوە و چەند گۆڕانکارییەکی وەزاریی، پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی مانگێک وەرزی یاسادانان درێژ دەکاتەوە.
بۆچی گرنگە: لەم وەرزەی یاسادان، چەندین پرۆژەیاسای گرنگ پەیوەست کورد، سوننە و شیعە بڕیاربوو دەنگیان لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان نەتوانرا ئەو ئەو پرۆژەیاسایانە تێپەڕێنرێن، وەکو پڕۆژەیاساکانی؛ گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، باری کەسی، لێبووردنی گشتی و چەند پرۆژەیاسایەکی دیکە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: 9ـی ئەو مانگە کۆتایی بە وەرزی یاسادانان دێت و داوایەکیش هەیە بۆ درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، چونکە چەندین پرۆژە یاسای گرنگ ماون کاریان لەسەر بکرێت و تێپەڕێنرێن. بۆیە ناکرێت لەگەڵ هەبوونی ئەو هەموو پرۆژەیاسایە گرنگە، پەرلەمان بچێتە پشووی وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی دوو مانگ.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ڕێبوار هادی، بە دڵنیاییەوە ئەو پرۆژەیاسایانەی لە ڕابردوو بڕیاربوو دەنگیان لەسەر بدرێت، لەو ماوەی کە وەرزی یاسادانان درێژ دەکرێتەوە، دەنگیان لەسەر دەدرێت و تێدەپەڕێنرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: جگە لە تێپەراندنی چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ لەو ماوەیەدا، سەرچاوەیەکی تایبەت ئەوەی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند: "سەرۆکوەزیرانی عێراق بە نیازی گۆڕانکاریی وەزارییە و بڕیارە ژمارەیەک وەزیر بگۆڕدرێن و بۆ ئەو گۆڕانکارییانەش پێویستە پەرلەمان ڕەزامەندی لەسەر بدات".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: دوای ئەوەی سوودانی نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری وەزاریی لە حکومەتەکەیدا ئاشکراکرد، لیژنەی پلاندانانی ستراتیژیی لە پەرلەمانی عێراق پێشنیازی گۆڕینی پێنج وەزیری کرد بەهۆی ئەوەی لە کارەکانیاندا سەرکەوتوو نەبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ماددە 58 لە دەستووری عێراق بڕگەی دووەم "وەرزى ياسادانانى خولێكى بەستنى ئەنجوومەنى نوێنەران درێژدەكرێـتەوە بە مەرجێك لە سى (30) ڕۆژ زياتر نەبێت، بۆ تەواوكردنى ئەركە پێويستەكان، لەسەر داواى سەرۆككۆمار يان سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزيران يان سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەران يان پەنجا ئەندام لە ئەندامانى ئەنجوومەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






