سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەرژمێری گشتییەوە داوایەک ئاڕاستەی ئەندامانی دەکات
- عێراق
- 15 تشرینی دووەم

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، هەر ئەندامە و لە ناوچەکەی خۆی هاووڵاتییان هان بدەن بۆ دابینکاری و ئاسانکاری تیمە مەیدانییەکانی سەرژمێری دانیشتووان.
وێنە گەورەکە: پەرلەمانی عێراق پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان دووپات دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، پەرلەمان لە هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان و نیشتەجێبوون دووپات دەکەینەوە، داواش لە ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ ئاڕاستەکردن و هاندانی هاووڵاتییان لە ناوچەکانی خۆیان یارمەتیدەر و هاوکاربن لەسەرخستنی پڕۆسەکە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕاشیگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتاران لە پارێزگاکانی خۆیانن و گرنگیی سەرژمێری، بڕیاردرا لە هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە دوای 27 ساڵ جارێکی تر لە ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






