
نمایشکردنی ژمارەیەک پارچە زێر لە بازاڕی زێڕفرۆشانی هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک تۆڕێکی تایبەتمەند بە بەقاچاغبردنی زێڕ لە باشووری پارێزگاکە دەستگیر دەکەن لەو کاتەی کە ویستوویانە کارەکە ئەنجام بدەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 17-11-2024 لە یەکێک لە فڕۆكەكانی هێڵی عێراقییە و لە فڕۆکەخانەی بەغدا، 13 کیلۆ زێڕ بە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە گیرا کە بەنیازبوو بەرەو تورکیا بیبات.
زانیایی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک ئەوەی بۆ میدیای عێراق ئاشکرا کردووە، دوای دانانەوەی بۆسەیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ نووسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکووک لە دەستەی دەستپاکی بۆ چەند کەسێکی تایبەتمەند بە بەقاچاغبردنی قاڵبی زێڕ لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە، توانیان سێ کەس دەستگیر بکەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرچاوەکە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەشێکن لەو تۆڕەی کە کاریان بەقاچاغبردنی قاڵبی زێڕە لە ڕێگەی فڕۆکەخانە و بازگەکانەوە. ئەو کەسانەش لە کاتی ئەنجامدانی کارەکە لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین لە نزیک ناحیەی تازە خورماتوو دەستگیرکراون.
لێدوانی فەرمی: لەسەر بەقاچاغبردنی زێڕ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاندووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار کەس دەرچووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت