
فرۆکەیەکی ئێف 16ی عێراق بۆمبی GBU-12/B هەڵگرتووە، وێنە: ئەرشیف - Iraqi Air Force
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی سوپای عێراق ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ هەموو هەڕەشەیەکی دەرەکی ڕاگەیاند و دەڵێت، ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هەڕەشەیەک.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، بەرپرسانی ئیسرائیل هەڕەشە دەکەن و دەڵێن، ئەگەر عێراق گرووپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ نەکات، دوای پاککردنەوەی لوبنان نۆرەی عێراقە.
لێدوانی فەرمی: لیوا یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی سوپای عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە: "محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی ڕاستەوخۆی بە هێزی بەرگری ئاسمانی داوە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵات بگرنەبەر. هەروەها ئامادەکاری پێویست بۆ بەهێزکردنی هێزەکان و پاراستنی سەرەوەری دەوڵەت بکەن".
گوتەبێژی سوپای عێراق جەخت دەکاتەوە، هەموو هێزە چەکدارەکان بە هەموو جۆرە ڕێکخستنییەکانیانەوە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە هێرشێک. دەشڵێت: "پارێزگاریکردن لە عێراق مافێکی دەستوورییە و حکومەت هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی مەترسی لە وڵات دووربخاتەوە".
زانیاریی زیاتر: فەرماندەی هێزە چەکدارەکان سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕاسپاردووە، بەردەوام زانیاری نوێ کۆبکەنەوە و هەموو 12 کاتژمێرێک ڕاپۆڕت بۆ فەرماندەیی گشتی بەرزبکەنەوە.
باکگراوند: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسی مێپس 2024 لە دهۆک بۆ یەکەمجار پشتڕاستی کردەوە، بە نامەی فەرمی و بەشێوەی زارەکی ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر خاکی عێڕاقی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت