ئاڤا نیوز
لە هەولێر پڕۆژەیەکی گەورەو گرنگ بۆ خزمەتکردن و پێشخستنی تواناکانی گەنجانی کوردستان ڕادەگەیێندرێت کە چەندین کەسایەتی ناوخۆیی و بیانی ئامادە دەبن.
وێنە گەورەکە: سبەی دووشەممە 2-12-2024، پرۆژەی "کوردستان فاوندەیشن" بە ئامادەبوونی غانم مفتاح، ئەو هاوڵاتییە قەتەرییەی کە ئاهەنگی دەستپێکردنی مۆندیالی 2022ی قەتەری کردەوە، لە شاری هەولێر ڕادەگەیێنرێت. دوای ئەم هەنگاوە، کوردستان فاوندەیشن دەبێتە سەکۆیەکی گرنگ بۆ پێشخستنی تواناکانی گەنجان.
پڕۆژەی کوردستان فاوندەیشن چییە؟
کوردستان فاوندەیشن تۆڕێکی قازانج نەویستە، بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەو بەهێزکردنی تاکەکانی کار دەکات لەگەڵ کۆمەڵێک ئامانج و ئەرکی دیکە.
بۆ گەیشتنیش بەو ئامانجانە، کوردستان فاوندەیشن لەڕێگەی ئەم پلاتفۆڕمانەوە خزمەت پێشکەش دەکات
ڤۆڵنتێر کەی ئاڕ دی: ئەمە ناوەندێکە بۆ زیاتر لە 8500 خۆبەخشی چالاک کە زیاتر لە 600 کاتژمێر خزمەتیان کردووە و 140 چالاکیی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە، واتە پەرەپێدانی کاری خۆبەخشی بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی و هێنانەدی ئایندەیەکی باشتر ئامانجی پلاتفۆڕمەکەیە.
جۆبس کەی ئاڕ دی: ئەمەیشیان ئەرکێکی قورسی هەیە، ئەویش بەرەنگاربوونەوەی بێکارییە لە کوردستان.
لەگەڵ 395 کۆمپانیای تۆمارکراو و زیاتر لە 14500 کارخواز، پلاتفۆرمەکە ئاسانکاری بۆ هەزاران داواکاری کار و هەلی ڕاهێنان کردووە.
یوس هاپ: ئەمەیان گەورەترین سەنتەری گەنجانە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کاری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری مۆدێرن و بەرنامەی داهێنەرانەیە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان.
ئیمپاوەر کەی ئاڕ دی: بۆ کوردستانێکی بەهێزتر 12هەزار گەنج ڕاهێنان و مەشقیان پێکراوە بۆ ئەوەی ببنە گەنجی عەبقەری.
باکگراوند: ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 13ی تەمموزی ئەمساڵ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ قەتەر فاوندەیشن واژۆ کرد بۆ ڕاهێنان بە دەرچوانی زانکۆکانی کوردستان لەبواری پەروەردە و توێژینەوەی زانستی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت